• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان)

پاش دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 3ی‌ 2018، ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) به‌هۆی‌ ڕاگیرانی‌ مووچه‌كانیان، پرسیاری‌ هۆكاری‌ ڕاگیرانی‌ مووچه‌كانیان ڕووبه‌ڕوو كردینه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستمانزانی‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌موو لایه‌ك بكه‌ین بۆ به‌رچاوڕوونی‌:

1ـ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ وزاری‌، ژماره‌ (1710) له‌ 10ی‌ 12ی‌ 2018، ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌یان هه‌یه‌ مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت:
أ ـ ئه‌وانه‌ی‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك تا سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 12 نه‌هاتوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی‌ دووباره‌ پشكنین.
ب ـ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ دووباره‌ پشكنین ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ ژماره‌ (2)ی‌ ساڵی‌ 2016 شایسته‌ نییه‌، كه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌مجۆره‌یه‌: (جه‌سته‌یی‌ 55%، نابینا 65%، نابیست 70%، بیركۆڵ 65%، مه‌نگۆل 80%، تالاسیما 60%، هیمۆفیلیا 60%، ئۆتیزم 80%، شیزۆفرینیای‌ توند 60%، ئیفلیجی‌ مێشك 80%).

2ـ ئه‌و هاووڵاتیه‌ كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ كارمه‌ندی‌ حكومه‌تن و خاوه‌ن داهاتی‌ جێگیرن پێویسته‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان له‌ (70%) كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ شایسته‌بن به‌ مووچه‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ 70% كه‌متر بێت هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی‌ (مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی‌) ڕاده‌گیرێت و مافی‌ تانه‌لێدانی‌ هه‌یه‌ له‌ ڕێژه‌كه‌ی‌.

3ـ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ كه‌ ناڕازین له‌ ئه‌نجامی‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان، مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ تانه‌ بده‌ن له‌ ئه‌نجامه‌كان و پاش چوونه‌وه‌ به‌رده‌م لیژنه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گتشیه‌كانی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ پێكده‌هێنرێن، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركه‌وت شایسته‌ن به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان مووچه‌ ڕاگیراوه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.

4ـ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان مووچه‌ له‌ شارێك وه‌رده‌گرن و مووچه‌كانیان له‌ شارێكی‌ تره‌، هێندێك له‌وانه‌ له‌م مانگه‌دا مووچه‌كانیان ڕاگیراوه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ ته‌نها گرفتێكی‌ بچوكه‌ و كارمه‌ندانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ زوویی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌كه‌ن و به‌ پێی‌ مافی‌ شایسته‌بوونی‌ خۆیان مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.

5ـ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌ی‌ شاره‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی‌ لیستی‌ ناوی‌ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2013ه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن و تا ئێستا تۆمارنین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رزبكرێنه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و له‌ وه‌زاره‌تیشه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی‌ موچه‌و هاوكاریان بۆ دابین بكرێت به‌ پێی‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان، له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كاندا.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
16ی‌ 12ی‌ 2018


16/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.