به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ ده‌كات
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 13ی 12ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، پێشوازیكرد له به‌ڕێزان م.دیمه‌ن حه‌مه‌عه‌لی و م.شیلان موحه‌ممه‌د، له ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ.
له‌و دیداره‌دا ڕێكخراوی په‌روره‌ده‌ی هاوچه‌رخ، 80 كتێبی به شێوه‌ی نووسینی زمانی برایل پێشكه‌ش به سه‌نته‌ری ڕووناكی كرد، هه‌روه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریی خۆشیان بۆ كردنه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌ت به ڕاهێنانی ستافهكانی دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان بۆ چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردن له رێگه‌ی یارییه‌وه خسته‌ڕوو.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ كرد‌و هیوای خواست نمونه‌یان زۆربێت، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تیشی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی مندا ڵان و منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا.
|