یه‌كه‌یه‌كی ڕاوێژكاری خێزانی تایبه‌ت به قوربانیانی چه‌كی كیمیایی داده‌مه‌زرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، یه‌كه‌یه‌كی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به قوربانیانی چه‌كی كیمیایی به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزان‌و منداڵانه‌ی پاش 27 ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان داده‌مه‌زرێنێت .
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و یه‌كه‌یه‌و شێوازی كاركردنی ڕایگه‌یاند:" قوربانیانی جینۆساید‌و چه‌كی كیمیایی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵه‌كانیان لێ ونبووه ڕووبه‌ڕووی زه‌برێكی توندی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌شی كه پاش دابڕانێكی زۆر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شی پارێزگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به هاوكاری پسپۆڕ‌و پزیشكانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی خۆبه‌خش یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێدانی ڕاوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی به‌و خێزانانه داده‌مه‌زرێنێت " .
هه‌روه‌ها وتیشی : " كه‌سێك بۆ ماوه‌ی 27 ساڵه له خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه، ئێسته له‌ماوه‌یه‌كی خێرادا گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی گه‌وره له ژیانیدا ڕووده‌دات، به‌خێرایی ده‌بێته خاوه‌نی دوو خێزان‌و دوو دایك‌و دوو باوك‌و دوو شار‌و كلتور‌و ته‌نانه‌ت زمانێكی جیاوازیش، ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه له دۆخێكی خراپی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیدا بژین‌و پێویستیان به دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ڕاوێژكرن‌و هاوكاریكردنیان بۆ ڕاهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه نوێیه‌و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانیان، به هه‌مانشێوه‌ش ئه‌و خێزانانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌و شادبوونه‌وه‌ن به منداڵه‌كانیان، چونكه له ڕاستیدا چركه ساتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتی‌و قوربانیانه‌و شادبوونه به خێزان‌و كه‌س‌و كاریان له‌حزه‌ی كۆتایی كێشه‌و زامه‌كانیان نییه، به‌ڵكو ئه‌توانین بڵێین ئه‌و ساتانه سات‌و كاتی له دایكبوونی ژماره‌یه‌كی نوێی كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆرن، ئه‌و كێشه‌و ژیانه نوێیه‌ش پێویستی به پسپۆڕ‌و شاره‌زای تایبه‌ته هه‌یه بۆ ڕاوێژ‌و پتشیوانی " .
سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ش، عومه‌ر گوڵپی، ڕایگه‌یاند : " ئێمه هه‌موو ئه‌و شێوازانه ده‌گرینه به‌ر كه ده‌كرێت ئامانجه‌كان بهێننه دی، چ له ڕاهێنان‌و سیمینار‌و بینینی پێكه‌وه‌یی‌و ده‌سته‌جه‌معی، چ به دیداری تایبه‌ت‌و دانیشتی تایبه‌ت، چ له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی‌و ته‌كنه‌لۆجیاوه وه‌ك ڕاوێژكارێكی تایبه‌تی خێزانی، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی‌و كۆمه‌ڵناس‌و ژماره‌یه‌ك له پزیشكی ده‌روونی له شاره‌زایان‌و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و خه‌ڵكانی به ئه‌زموون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو تێچوونێك ده‌گرینه ئه‌ستۆ "
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆ‌و ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه كردووه‌و ئه‌وانیش هه‌م بیرۆكه‌و پڕۆژه‌كه به پێویست ده‌زانن، هه‌م ئاماده‌ی هاوكاری‌و پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌ن له پێناو سه‌ركه‌وتنیدا، هه‌روه‌ك له سه‌ردانیاندا بۆ لای هه‌ریه‌كه له ئالان تۆفیق‌و چیا ته‌یب كه له 16ی 3ی ئه‌م ساڵ گه‌ڕانه‌وه ناوخێزانه‌كانیان باشتر گرنگی پڕۆژه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌و قوربانیانه به پڕۆه‌ژه‌و كارێكی گرنگی ده‌زانن بۆ ژیانیان .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ساڵی پاره‌وه 3 ونبوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌هۆی كاره‌ساتی كیمیاییبارانه‌و دۆزراونه‌ته‌وه‌و له ئێسته‌شدا 8 ونبووی تر چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی كه‌س‌و كاریانن، ئه‌وه له كاتێكدا 70 خێزانی هه‌ڵه‌بجه له كاره‌ساتی 16ی 3ی 1988 دا 114 منداڵیان به‌بێ زانینی هه‌واڵی ژیان یان شه‌هیدبوون له ده‌ستداوه‌و هه‌تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن .