به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی (پردێك بۆ - UPP)ی ئیتالی ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 11ی 12ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێكخراوی (پردێك بۆ -...Un Ponte Per)ی ئیتالی كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خاتوو ئیلینورا بیاسی، به‌ڕێوه‌به‌ر له ڕێكخراوه‌كه‌و به‌ڕێز ڕائید میخائیل، نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه له عێراق و شوان عه‌زیز، یاریده‌ده‌ری هونه‌ری له ڕێكخراو.
له دانیشتنێكدا شاندی میوان نیه‌تی خۆیان بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه له سنوری شاری سلێمانی به پشتیوانی حكومه‌تی ئیتالیا بۆ هه‌ژاران و بێكاران له ژنان و گه‌نجان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خسته‌ڕوو، له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و دامه‌زراوه‌كانی بۆ هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی و كارئاسانی ڕێكخراوه‌كه خسته‌ڕوو و به‌گرنگی زانی ڕێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بواری پشتیوانی هه‌ژاران و ڕه‌خساندنی هه‌ل و پڕۆژه‌ی كار بۆ هه‌ژاران و گه‌نجان كاربكه‌ن.
|