به‌هۆی سه‌رپێچی له یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دایهنگهیهك سزا ده‌دات
به پێی نووسراوی ژماره (3732)، له به‌رواری 18ی 11ی 2018، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سزای (ئاگاداركردنه‌وه) ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی (ئه‌له‌ند)ی ناحكومی ده‌كات.
به پێی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه، به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به سیستم و ڕێنماییه‌كان و بوونی كه‌م و كورتی له دایهنگهكهیاندا، پاش سه‌ردانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و به دواداچوون له 13ی 11ی 2018، سزاكه ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی ناوبراو كراوه‌و پێویسته له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا سه‌رجه‌م كه‌م و كورتییه‌كان چاك بكرێن.
|