به بۆنه‌ی 5ی 12، ڕۆژی جیهانی كاری خۆبه‌خشییه‌وه، له به‌رانبه‌ر ڕۆڵ و كاری دڵسۆزانه‌یان له خۆبه‌خشانه خزمه‌تكردنی منداڵان و به‌ساڵاچوواندا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌ت له پارێزگای سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ڕێكخراوی ناز بۆ هاوكاری منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان/ ڕێكخراوی ناز بۆ هاوكاری منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت
بابه‌ت/ سوپاس و ده‌ستخۆشی
له ڕۆژی 5ی 12، ڕۆژی جیهانی كاری خۆبه‌خشیدا، به پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی خۆم ئاراسته‌ی به‌ڕێز خاتوو (ژیار جه‌لال مسته‌فا)، سه‌رۆكی ڕێكخراو‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و خۆبه‌خشانی ڕێكخراوه‌كه‌تان بكه‌م كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه خزمه‌تێكی دیار‌و به‌رچاو پێشكه‌ش به سودمه‌ندانی ماڵه‌كانی منداڵان و به‌ساڵاچووان ده‌كه‌ن.
كاری دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه‌ی ئێوه‌ی گه‌نجانی دڵسۆز له بواری پێدانی نازو خۆشه‌ویستی به منداڵان و به‌ساڵاچووان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌تان له دابینكردنی پێداویستی جۆراو جۆر بۆ ماڵه‌كانیان، جێگه‌ی ڕێزه‌و شایسته‌یه به‌وه‌ی وه‌ك نمونه‌ی دڵسۆزی باس بكرێت تا گه‌نجانی تریش چاوتان لێبكه‌ن.
دووباره سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داواكارین نمونه‌ی گه‌نجانی وه‌ك و ئێوه زۆر بكات بۆ شار‌و وڵاته‌كه‌مان.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا