به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شداری پانێڵێك ده‌كات تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان
ڕۆژی دووشه‌ممه، 3ی 12ی 2018، له هۆڵی هۆتێل های كرێست، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌شداریكرد له پانێلێكی تایبه‌ت به گفتوگۆی ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئاسوده‌وه ڕێكخرابوو.
له‌و پانێله‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی ڕایگه‌یاند: " كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، به خه‌ڵك و حكومه‌ته‌وه له قۆناغی سه‌ره‌تای به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كانیدایه به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موو پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی وشیاری و كار بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی هاووڵاتیانمان هه‌ست به بێبه‌شی نه‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا".
هه‌ر له پانێله‌كه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به‌و كارانه‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به كه‌م و كورتییه‌كان دا‌و هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كه‌م و كورتیانه له كوردستان چاره‌سه‌ر ببن.
هه‌ر له‌و پانیله‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌شی ئه‌ندازیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌خرێته به‌رده‌ست به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندبن به جێ به‌جێكردنیان، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك مۆڵه‌تی پێ نه‌درێت هه‌تا ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان نه‌كات بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
|