به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ڕو لاڵانی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ڕولاڵانی كوردستان ده‌كات .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28ی ئازاری 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازی له وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ڕولاڵانی كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له فه‌ره‌یدون شێرزاد موحه‌ممه‌د، سه‌رۆك‌و شكار شاخه‌وان، جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سكرتارییه‌ت .
له دیدارێكدا باس له كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌ڕولاڵان كرا، به‌تایبه‌ت ڕاگرتنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان‌و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكخراوه‌كه بوونه‌ته‌وه له خزمه‌تكردنی ئه‌ندامه‌كانیدا، له باره‌ی ڕاگرتنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی خێزانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاوسۆزی خۆی پیشاندا، هه‌روه‌ك هیوای خواست لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار به زوویی مووچه‌ی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی هه‌ر هاوكارییه‌كی پێدان كه له توانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا بێت .
|