به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 18ی 11ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان و به‌دواداچوون، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ختیار عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراو.
له دیدارێكدا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان ڕێكخراو‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرا، به‌تایبه‌ت له بواری هاوكاریكردنی خێزانه هه‌ژاره‌كاندا، له‌م ڕوه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رای گشتی ئاماده‌یی به‌ش و هۆبه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراو له بواری پڕۆژه‌و كاره خێرخوازییهكانیاندا.
|