• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەری‌ گشتی‌ بەشداری‌ دیداری‌ بەرەنگاری‌ دیاردەی‌ چەکدای‌ و تاوانه‌كانی‌ كوشتن و خۆكوشتن دەکات

ڕۆژی‌ شەممە، ١٠ی‌ ١١ی‌ ٢٠١٨، له‌ هۆتێل ڕامادا، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌،بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەت لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشداری‌ دیداری‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ و تاوانه‌كانی‌ كوشتن و خۆكوشتنی‌ كردو له‌ پانڵێكدا بۆچوونی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ ئه‌و سێ دیارده‌و ده‌رئه‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ خسته‌ڕوو.

له‌و دیداره‌دا كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ تاكۆو نووسینگه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ پارێزگا له‌ خستنه‌گه‌ڕی‌ هه‌موو تواناكانی‌ خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دیاردانه‌.

دیداره‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ سێ‌ پانێڵ، پانێكی‌ یه‌كه‌م ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بۆچوونی‌ خۆیان خسته‌ڕوو: (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌/ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سه‌ركه‌وت زیا‌و بوترس صلیوا/ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ مافی‌ مرۆڤ، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشت په‌ره‌رده‌ی‌ سلێمانی‌).
له‌ پانێكی‌ دووه‌مدا، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ به‌شداربوون: (عومه‌ر گوڵپی‌/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بابه‌كر دڕه‌یی‌/به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆشنبیری‌ وهونه‌ری‌ سلێمانی‌، ئه‌مه‌ل جه‌لال/ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان، سه‌ركه‌وت عومه‌ر/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ له‌ سلێمانی‌).
له‌ پانێكی‌ سێیه‌مدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان (م.نەجمەدین کەریم/ بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان، سەرکەوت ئەحمەد/ بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، کاروان ئەنوەر/ لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان،  د. هەردی عبدالقادر/ دکتۆرا لە نەخۆشیە دەروونیەکان).

له‌سه‌رجه‌م پانێله‌كاندا، به‌شداربووان مه‌ترسییه‌كانی‌ زۆربوونی‌ دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ و ژماره‌ی‌ كوستن و خۆكوشتن له‌ كوردستاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ڕوانگه‌ی‌ پسپۆڕی‌ و شاره‌زایی‌ خۆیانه‌وه‌، باسیان له‌ هۆكاره‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دیاردانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ تاوان خسته‌ڕوو.



12/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.