• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ باخچه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ بۆ به‌ركه‌وتووانی‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

له‌ میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 6ی‌ 11ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و یوسف حسێن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوان‌و به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ و زانا حاجی‌، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و به‌ڕێز مه‌عروف مه‌جید، به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ ئاینده‌ بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ باخچه‌ی‌ سروشتی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ به‌ركه‌وتووانی‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ باخچه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونیه‌وه‌ پێشوازیلێكرا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ پیرۆزبایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ باخچه‌كه‌یان له‌ ڕێكخراوی‌ ژیان كرد بۆ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و سه‌نته‌رو باخچه‌یه‌ كه‌ وێنه‌ی‌ كه‌مه‌ و ئه‌زموونێكی‌ نوێی‌ بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونیه‌ و له‌ شارێكی‌ گرنگ و شایسته‌ی‌ وه‌ك چه‌مچه‌ماڵ كراوه‌ته‌وه‌.

باخچه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سه‌نته‌رێكی‌ چاره‌سه‌ری‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ سروشت و سه‌وزایی‌ و باخچه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ بۆ به‌ركه‌وتووان به‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ بكات كه‌ به‌رێگه‌یه‌كی‌ نوێ داده‌نرێت له‌و بواره‌داو باخچه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانی‌ دروستكراوه‌و چه‌ندین تایبه‌تمه‌نی‌ پێشكه‌وتوو له‌ خۆده‌گرێت.


08/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.