ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێنجەم کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجامدا
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 7ی 11ی 2018، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و شاره‌زاكانی دیوان و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناوشاری سلێمانی و قه‌زاكان و به‌رپرسی به‌ش و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵی 2018ی ئه‌نجامدا.
به پێی به‌رنامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئاراسته‌ی به‌ش و هۆبه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رپرس و كارمه‌ندان كرد كه دڵسۆزانه ئه‌مساڵی كاریان نزیككردوه‌ته‌وه له كۆتایی و پلانی خۆیان به ئاستێكی باش جێ به‌جێكردووه، ئومێدیشی خواست ده‌ستبه‌كاربوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی ژیانی هاووڵاتیانی كوردستان بێت و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و له ئاست خواستی هاووڵاتیاندا بێت و له ناویشیدا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت تا دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش باشتر خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات و به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی هه‌ستێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیاچوونه‌وه به كۆنووسی پێشوو كرا، پاشان گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌كه كرا كه بریتبوون له كێشه‌ی ده‌وامی سه‌ره‌ڕای كارمه‌ندانی خانه‌كان و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به مۆڵه‌تی به‌خێو كار‌و كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی بۆماوه‌یه‌ك ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كێشه‌ی شێوازی وه‌رگرتنی مووچه‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی دڵنیایی بوونه‌وه له ژیان، بۆ هه‌ریه‌ك له‌و پرسانه چاره‌سه‌ری پێویست بڕیاری له‌سه‌ر درا، به جۆرێك كه ئاسانكاری بێت بۆ هاووڵاتیان به گشتی و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای باسكردنی چه‌ند گرفتێكی تری فه‌رمانگه‌كانمان، ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت ته‌رخانكرا بۆ خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی ڕاهێنانێكی به‌ڕێز خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، توێژه‌ری پێشكه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له وڵاتی یابان بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ وه‌ریگرتبوو به ناونیشانی ئه‌زموونی وڵاتی یابان له به‌شداریپێكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
له باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕاهێنانه‌شه‌وه، بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سود له ئه‌زموونی وڵاتی یابان وه‌رگرێت بۆ پێشنیاری هه‌مواری یاسای ژماره‌ی 22ی ساڵی 2011ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ، هه‌روه‌ها به‌ڕێز خاتوو ئاره‌زوو ڕا‌سپێردرا به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل و چاپكردنی و پێشكه‌شكردنی سێ سیمینار بۆ توێژه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر‌و باشتركردنی ئه‌دای كاری دامه‌زراوه‌كان له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.