• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و سه‌ردانی‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ قائمقامنی‌ چه‌مچه‌ماڵ باس له‌ كێشه‌كانیان ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 6ی‌ 11ی‌ 2018، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و یوسف حسێن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوان، شاندێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و 
گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كردو ژماره‌یه‌ك دیداری‌ ئه‌نجامداو چه‌ند ماڵێكی‌ هه‌ژاری‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و شاندی‌ هاوڕێی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مافپه‌روه‌ر به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رو زانا حاجی‌، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاوی‌ به‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌وتوو ده‌ستخۆشی‌ كاره‌كانی‌ لێكردن.

پاشان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ هاورێیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ردانی‌ نزیكه‌ی‌ 20 ماڵه‌ هه‌ژاری‌ كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك خانوودا نیشته‌جێن كه‌ موڵكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تین، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ژیانی‌ ئه‌و هه‌ژارانه‌ی‌ پرسی‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و ماڵانه‌ به‌هۆی‌ هه‌ژاری‌ و بوونی‌ كه‌مئه‌ندام و نه‌خۆشی‌ و به‌ساڵاچوونیانه‌وه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری‌ خێرا هه‌یه‌، بۆیه‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ ڵێنیدا ئه‌وه‌ی‌ بۆیان ده‌كرێت به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌و هه‌ژارانه‌ی‌ بكات.

دواتر شانده‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ دیوانی‌ قائمقامیه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵیان كردو له‌وێ‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێز كاك ڕه‌مك ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ پێشوازیكران، له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ هاووڵاتیان كردو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتری‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌ت بۆ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ هاووڵاتیان.


06/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.