• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ زیاتری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرا

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 5ی‌ 11ی‌ 2018، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و شاره‌زاو به‌رپرسانی‌ به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ شه‌ش سه‌نته‌رو په‌یمانگای‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌كانی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن و ڕاهێنان له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان گفتوگۆكراو كێشه‌و گرفته‌كانیش تاوێكران.

سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاری‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵان و جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان كاری‌ زیاتر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زیاتری‌ سودمه‌ند له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانداو ڕه‌خساندنی‌ زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان و ڕووناكی‌ بۆ نابینایان كار به‌ سیستمی‌ به‌ ئینگلیزی‌ كردنی‌ خوێندنیان نه‌كه‌ن و هه‌وڵی‌ ته‌واوی‌ خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ تواناكانیا ئاراسته‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵانی‌ نابیست ونابینا له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و نۆ ساڵه‌ی‌ خوێندنی‌ په‌یمانگادا به‌ باشترین ئاسته‌وه‌ قۆناغه‌كه‌یان ببڕن و زاڵبن به‌سه‌ر پڕِۆگرامه‌كانی‌ خوێندندا كه‌ هه‌مان پڕۆگرامی‌ په‌روه‌رده‌ن.

پاش ته‌واو بوونی‌ بینای‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ زووترین كاتدا پێداویستییه‌كانی‌ بۆ دابین بكات و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیشدا له‌ نزیكترین كاتدا  چۆنیه‌تی‌ به‌گه‌ڕخستنی‌ باشتری‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم به‌رزبكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌.

سه‌باره‌ت به‌و سودمه‌ندانه‌ی‌ داوای‌ وه‌رگرتنیان ده‌كه‌ن له‌ یه‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان و ته‌مه‌نیان گونجاو نییه‌، یا خود یاساو ڕێنماییه‌كان ڕێگه‌یان پێنادات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان پێویسته‌ كارئاسانی‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ به‌جۆرێك نه‌بێته‌ هۆی‌ شێواندنی‌ سیستمی‌ په‌یمانگاكه‌و كارو ده‌وامی‌ ئاسایی‌ سودمه‌نده‌كانی‌ تر.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئاماده‌بووانی‌ كرد و ڕایسپاردن كه‌ پێویتسه‌ هه‌موو توانای‌ خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ توانای‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان له‌ پێناو خزمه‌تی‌ زیاتری‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانیشی‌ كرد كه‌ هاوكارو پشتیوانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌.

ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوون له‌م به‌ڕێزانه‌: (ئاشتی‌ ئیبراهیم/ یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور/ یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌، م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر/ سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌، نه‌رمین موحه‌ممه‌د/ شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئاشتی‌ نووری‌/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، سۆران سه‌عید/ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان و به‌دواداچوون، هیوا ڕه‌حمان/ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ به‌ دواداچوون، له‌تیف عه‌زیز/ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چ.كه‌مئه‌ندامان، به‌هار عه‌بدوڕه‌حمان/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هیوا، نازه‌نین عه‌لی‌/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هانا، كه‌ژاڵ عه‌لی‌ عبدالله/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ئاوات، مه‌ریوان له‌تیف/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌، عوسمان مسته‌فا/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌، ڕه‌حمان عه‌لی‌/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم).




05/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.