• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات و باس له‌ كێشه‌و گرفته‌كان ده‌كات

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 4ی‌ 11ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ باسی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی‌ تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و چه‌ند گرفتێكی‌ تری‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ باسی‌ له‌و كاره‌ گرنگانه‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ كێشه‌و گرفتی‌ دارایی‌ به‌رده‌وام له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن به‌ بێ‌ وه‌ستان، هه‌روه‌ك ئه‌و گرفتانه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌به‌رده‌م كاری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تدان.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ وه‌ڵامی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كێشه‌كانی‌ دایه‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ پێشكه‌ش كردو به‌ڵێنی‌ هاوكاری‌ ته‌واویدا به‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ چین و توێژه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ،له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و ستافه‌كه‌ی‌ كرد.


04/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.