به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شداری مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی تۆڕی ده‌روازه‌ی چاكه ده‌كات
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان، ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی تۆڕی ده‌روازه‌ی چاكه بۆ بانگه‌وازو هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یه‌نرا .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، 19ی ئازاری 2016، به ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و سكرتێری په‌رله‌مان‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مامۆستایانی ئاینی‌و نوێنه‌رانی حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆڕی ده‌روازه‌ی چاكه بۆ بانگه‌وازو هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سلێمانی ڕاگه‌یه‌نرا .
له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له د.موحه‌ممه‌د سینه‌مۆكی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆڕ‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و نه‌جمه‌دین عه‌لی، لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان وته‌یان پێشكه‌شكرد.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی ده‌روازه‌ی چاكه، هیوای خواست هه‌ڵسوڕاوانی تۆڕ به خێرایی ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن له خزمه‌تكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌هێزكردنی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه باشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و به ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و هاووڵاتی‌و خێزانانه‌ی پێویستی به هاوكاری‌و یارمه‌تییه، هه‌روه‌ها هاوكاری‌و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیشی بۆ دووپاتكردنه‌وه .
تۆڕی ده‌روازه‌ی چاكه بۆ بانگه‌وازو هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، تۆڕێكه له بواری چاكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كارده‌كات‌و له كۆبوونه‌وه‌ی 6 ڕێكخراو له بواری صاكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بانگه‌وازدا پێكهاتووه‌و ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی دروستبوونی ڕاگه‌یه‌نرا .