به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 29ی 8ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و چهمچهماڵو ڕانیه‌و دهربهندیخانو چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی به‌شه‌كان، ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (4)ی ئاسایی مانگانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (8)ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش وته‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و پیاچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا، به‌تایبه‌ت به بایخه‌وه باس له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی لیژنه‌كانی پرۆسه‌ی پشكنینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان كرا‌و تیایدا كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاریدا بهڕێوهبهرێتییهكان وردبینی ته‌واو له ئه‌نجامه‌كان بكهنو دڵنیاببنه‌وه له مافی شایسته‌بوونی هاووڵاتیانو ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌و كهمو كورتییهكانو ئاراسته‌كردنیانه بۆ وه‌زاره‌ت، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتیه‌كی كه‌مئه‌ندام به مافی شایستهبووی خۆی بگات، هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بن له وه‌رگرتنی تانه‌ی هاووڵاتیان له ئه‌نجامه‌كان به پێی مافی یاسایی خۆیان‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی پزیشكی نوێ به به‌ڕیاری وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت بۆ بینینه‌وه‌ی تانه‌كان.
|