حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆرتاڵی خزمه‌تی ڕاگه‌یاند
ڕۆژی سێشه‌ممه، 28ی 8ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له وهزیرانو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ڕاوێژكارانی وهزارهتهكانو قونسوڵی وڵاتان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆرتاڵی خزمه‌تی ڕاگه‌یاند.
له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ڕوانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ چاكسازی‌و بونیاتنانی دامه‌زراوه‌كان‌و خزمه‌تكردنی باشتری هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ئاسانكاری‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به بایه‌خی پۆرتاڵی خزمه‌تكرد له ڕوونكردنه‌وه‌و خستنه‌به‌رده‌ستی زانیارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی حكوهتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وهزارهتو دامه‌زراوه‌كانیه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات.
پۆرتاڵی خزمه‌ت (services.gov.krd) سایتێكی تایبه‌ته به ڕوونكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
|