به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی به‌خیتاری به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 26ی 8ی 2018،÷ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان خاتو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونهریو به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌دواداچوون، له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی پاش پشووی جه‌ژن سه‌ردانی دیهنگهی به‌ختیاری كرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه جه‌ژنه پیرۆزه بوو له ستافه به‌ڕێزه‌كانی دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵو به‌شه جیاوازه‌كانی دایه‌نگه‌و دڵنیابوونه‌وه بوو له چالاكییه‌كانی دایه‌نگه بۆ منداڵان.
|