به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی قه‌یوان سیتی به‌سه‌رده‌كاته‌وه
َڕۆژی پێنجشه‌ممه، 16ی 8ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو مافناس هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌دواداچوون له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، دایه‌نگه‌ی قه‌یوانی ناحكومییان به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و وه‌فده هاوڕێكه‌ی سه‌ردانی هۆڵو به‌شه جیاجیاكانی دایه‌نگه‌كه‌یان كرد‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و كار‌و چالاكیانه بۆ منداڵان ئه‌نجامده‌درێن.
له وته‌یه‌كیدا بۆ ستافی دایه‌نگه‌كه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له دایه‌نگه‌ی قه‌یوان كه له ئاستێكی باش‌دا خزمه‌ته‌كانی پێشكه‌شده‌كات، جه‌ختی كرده‌وه له پاراستنی كوالێتی كار‌و پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵانی دایه‌نگه.
|