به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: كاركردن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه ستراتیجه له‌لامان
ڕۆژی دووشه‌ممه، 13ی 8ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوزای له خاتوو ڕه‌یچڵ، به‌رپرسی ڕێكخراوی ستێپی كرد.
ئامانجی دیداره‌كه خستهنهڕوو و گفتوگۆبوو له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی سێ مانگی ڕابردووی پڕوژه‌ی خێزانی جێگره‌وه كرد، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگترین دهستكهوتهكانو دهستنیاشنكردنی كێشه‌ی گرفته‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا.
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له گرنگی‌و بایه‌خی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه كرد‌و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه له‌لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ستراتیجهو گواستنه‌وه‌ی منداڵانی ماڵه‌كانی منداڵان بۆ خێزانه جێگره‌وه خۆبه‌خشه‌كان به كارێكی پیرۆز زانی‌و جه‌ختی كره‌وه له‌وه‌ی پێویسته هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانی پڕۆژه‌كه به بایه‌خه‌وه كار له پڕۆژه‌كه‌دا بكه‌ن.
ڕێكخراوی ستێپ به هاوكاری ڕێكخراوی یونسێ له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه له سلێمانی جێ بهجێدهكهن، ئه‌ركی پڕۆژهگه دۆزینه‌وه‌و ئاماده‌كردنی خێزانی خۆبه‌خشی جێگره‌وه‌یه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی خێزانه‌وه له ماڵه‌كانی منداڵان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی بهدهستتهێناوهو توانیویه‌تی 10 منداڵ بگوازێته‌وه بۆ ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان.
|