به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان له عه‌ربه‌ت به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 13ی 8ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاراس ناصر، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پڕۆژه‌و سۆران سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌و هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌دواداچوون، وه‌فدێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌مپی ئاشتی له عه‌ربه‌ت به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیهوه ئاگاداری ژیانی منداڵانی كه‌مپه‌كه‌و به‌رنامه‌كانی چالاكی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
له سه‌ره‌تادا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و وه‌فده هاورێكه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپی ئاشتیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی كه‌مپه‌كه‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن كران‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی كه‌مپه‌كه‌و شێوه‌ی ژیانیان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كهمپو كێشه‌و گرفته‌كانیان خرایه ڕوو.
دواتر وه‌فده‌كه سه‌ردانی بنكه‌ی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان كرد‌و له نزیكه‌وه چاوی به منداڵان‌و چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌كه كهوتو ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیارو كارمه‌ندانی پڕۆژه‌كه كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ڕادهپهڕێننو هه‌وڵده‌ده‌ن به پێی توانا به‌رده‌سته‌كان ژینگه‌یه‌كی گونجاوی پهروهردهییو ته‌رفیهی بۆ منداڵه‌كان بڕه‌خسێنن.
پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی دهكرێتو به پشتیوانی دارایی ڕێكخراوی یونسێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
|