• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ بریندارێكی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

 له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ 28 هه‌مین ساڵیادی‌ كیمیاییبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیددا، وه‌فدێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كامیل عه‌بدولقادر، برینداری‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌و شاره‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 16ی‌ ئازاری‌2016، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌ندامێتی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران‌و كارمه‌ندان، له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌شداری‌ مه‌راسیمی‌ 28 هه‌مین ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ كیمیاییبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌فدێكی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ كامیل عه‌بدولقادر، بریندارێكی‌ چه‌كی‌كیمیایی‌ كرد له‌ ماڵی‌ خۆیان .

له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی‌ ناوبراو دوعای‌ شیفای‌ به‌په‌له‌یان بۆ م.كامیل كردو هیوایان خواست ئه‌و برینداره‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ خراپه‌و پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ تایبه‌ت‌و به‌ په‌له‌ هه‌یه‌ به‌ زوویی‌ چاك ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئومێده‌واربوون به‌رپرسانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ زوویی‌ به‌ ده‌م كه‌یسی‌ بریندارانی‌ چه‌كی‌ كیمیاییه‌وه‌ بچن .

كامیل عه‌بدولقادر یه‌كێك له‌ بریندارانی‌ چه‌كی‌ كیمیاییه‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید‌و له‌ ته‌واوی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ كه‌ ژماره‌یان (10) كه‌س بوو ته‌نها خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌وانی‌ تر له‌ ڕۆژی‌ 16ی‌ 3ی‌ 1988 شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ك وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ قوربانیانی‌ چه‌كی‌ كیمیاییه‌و پیشه‌ی‌ مامۆستایه‌ . 


16/03/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.