• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی‌ به‌تاڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ هەردوو پۆستی‌ (به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان) له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان و به‌رپرسی ماڵی (نه‌وجه‌وانانی كوڕان) له‌ به‌ڕێوبه‌ه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌، زانیارییه‌ كه‌سی‌‌و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌یان:
مه‌رجه‌كان:

1ـ داواكار پێویسته‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت له‌ (كۆمه‌ڵناسی، یان ده‌روونناسی).
2ـ به‌لای كه‌مه‌وه‌ خاوه‌نی (10) ساڵ خزمه‌ت بێت.
3ـ پێویسته‌ شاره‌زایی هه‌بێت له‌ بواری خزمه‌تكردنی منداڵاندا بۆ به‌رپرسی ماڵی كوڕان و شاره‌زایی هه‌بێت له‌ كاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان.
4ـ زانینی زمان و تواناییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و شاره‌زایی كۆمپیوته‌رو ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ بواره‌كه‌ی یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی داواكار ده‌دات.
5ـ پێشكه‌شكردن له‌ (29ی 8ی 2018)ه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا (6ی 9ی 2018).


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
29ی‌ 8ی‌ 2018


30/08/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.