• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خولێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ بۆ (100) مامۆستاو توێژه‌ری‌ دایه‌نگه ده‌ست پێده‌كات

ه‌مه‌به‌ستی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان‌و ئه‌و كارمه‌ندو دامه‌زراوانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ منداڵ كارده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خولێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ بواری‌ بایه‌خی‌ یاریی‌ بۆ منداڵی‌ دایه‌نگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت‌و به‌ڕێز د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ (10) سه‌عات وانه‌ی‌ تێدا ده‌ڵێه‌وه‌و بڕیاروایه‌ 100 به‌شداربوو ببنه‌ خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ له‌و بواره‌دا.

له‌ ده‌ستپێكی‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 13ی‌ 8ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ بایه‌خی‌ پرۆسه‌ی‌ خۆ دروستكردن‌و خۆپه‌روه‌رده‌كردن كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا هه‌یه‌ بۆ ساڵی‌ 2018.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ مامۆستاو سه‌رپه‌رشتیارانی‌ خوله‌كه‌ كردو هیوای‌ خواست به‌شداربووا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕاهێنانه‌كه‌ بڕوانن‌و به‌ ده‌رفه‌تێكی‌ باشی‌ بزانن بۆ فێربوون‌و خۆ دروستكردن، هه‌روه‌ها وتی‌: "منداڵ‌و ئاینده‌كه‌ی‌ گه‌وره‌ترین ئامانجی‌ ئێمه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ گرنگی‌ به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بده‌ین كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ منداڵه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و بوارانه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ به‌شدارن له‌بونیاتنانی‌ كه‌سایه‌تی‌ منداڵ له‌ ئاینده‌دا كه‌ جۆرو بڕو شێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ منداڵ یه‌كێك له‌و بواره‌ گرنگانه‌".

خوله‌كه‌ به‌ سێ‌ ده‌سته‌ و له‌ سێ‌ ڕۆژدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و له‌ كۆتاییدا هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوونی‌ پێده‌درێت، پاڵپشتی‌ خوله‌كه‌ش ڕێكخراوی‌ (ڕیچ)ه‌.


13/08/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.