خولی به‌هێزكردنی تواناكان له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوربانیانی توندوتیژی كۆتایهات
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پاش 10 كاتژمێر وانه‌ی تیۆری‌و پراكتیكی، خولی (چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوربانیانی توندتیژی) بۆ (15) كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه له‌گه‌ڵ قوربانیانی توندوتیژی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كۆتایهات‌و بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیان به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا پاش ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز خاتوو د.عالیه فه‌ره‌ج، مامۆستای زانكۆی سلێمانی‌و ڕاهێنه‌ری خوله‌كه‌و به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی ڕیچ كه سه‌رپه‌رشتیارو پاڵپشتی ڕاهێنانه‌كه‌بوون، ئاماژه‌ی به بایه‌خ‌و گرنگی كاری كارمه‌ندانی بواری مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ قوربانیانی توندوتیژی كرد‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن كه زۆر دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن كه به‌شداری خول‌و ڕاهێنانه‌كان یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته كارمه‌ندان هه‌موو ئه‌و ڕوحه‌یان تێدا دروست ببێت كه ئه‌وان به‌بێ جیاوازی ئامانجیانه باشترین خزمه‌تی ئاره‌تانی قوربانی بكه‌ن به جیاوازی ناونیشانه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه بایه‌خی كاری هیچ كارمه‌ندێك له هیچ كارمه‌ندێكی تر كه‌متر نیه‌و هه‌موو پێكه‌وه یه‌ك ئامانج ده‌هێننه دی.
ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێكه له پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌تی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بۆ خزمه‌تكردن به منداڵ‌و ژن‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه.
|