• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان‌و ڕێكخراوی‌ UNFPA دەكات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 7ی‌ 8ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رێزان ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازیكردن له‌ وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان‌و ڕێكخراوی‌ (UNFPA) كە پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان به‌روین حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان‌و به‌ڕێز ئیڤروڵد حه‌سه‌ن، ڕاوێژكار له‌ ڕێكخراوی‌ (UNFPA)و خاتوو كارا ئاغا، به‌رپرسی‌ پڕۆگرام له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌.

ئامانجی‌ دیداره‌كه‌ بریتبوو له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر گرفته‌كانی‌ خانمان‌و زانین‌و وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ كێشه‌و ڕێژه‌ی‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌ مێینه‌ له‌ كوردستان‌و چۆنیه‌تی‌ كاركردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م گرته‌ی‌ خانمان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌كه‌ بۆ كه‌مترین ئاست، ئەوەش بەمەبەستی‌ دروستكردنی‌ پلان‌و پڕۆگرامێك بۆ كاركردنی‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌و به‌شداریكردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌و بواره‌دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌‌و واقیعی‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كه‌ قسه‌ی‌ كردو توانای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ستافه‌كانی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پڕۆگرامێكی‌ له‌و جۆره‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ دیزاینكردنی‌ پلانه‌كه‌و گونجانی‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئاینی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتورییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستانی‌ كرد. 


07/08/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.