پاش ته‌واوكردنی ساڵانی خزمه‌تی یاسایی‌و خزمه‌تێكی به‌رچاو به دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ڕێزی له ژماره‌یه‌ك به‌رپرس‌و كارمه‌ندی خۆی گرت.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 6ی 8ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێزان خاتوو نوخشه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و به‌ڕێز نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌ڕێز شێخ كاك له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و به‌ڕێز كاك به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ش‌و هۆبه‌كان‌و كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له ڕۆڵ‌و ماندووبون‌و كاری چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان (م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كاك حاجی ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌دواداچوون، ئه‌ندازیار حسێن موحه‌ممه‌د خه‌سره‌و ئه‌ندازیاری میكانیك له به‌شی ئه‌ندازیاری).
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا باسی له‌ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی‌و دڵسۆزی كار‌و خزمه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه كرد كه له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و فه‌رمانگه‌كانی تری كۆمه‌لایه‌تی له‌ماوه‌ی 30 تا 40 ساڵی ڕابردوویاندا خزمه‌تی به‌رچاویان كردووه، له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بایه‌خی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به دڵسۆزی بۆ كارمه‌ندان شیكرده‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته هه‌موومان به‌و ڕوحیه‌ته‌وه كار بكه‌ین كه پێمان خۆشه خه‌ڵك به‌و جۆره كارمان له‌گه‌ڵ بكات‌و وه‌ڵاممان بداته‌وه له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كاتێك خوازیاریی خزمه‌تگوزارییه‌كین، كه ئه‌م سێ به‌ڕێزه نمونه‌ی كارمه‌ندی دڵسۆزی له‌و جۆره بوون.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نرخاندنی ته‌واوی هه‌بوو بۆ كاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پێشوو، م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌هۆی شاره‌زایی‌و دڵسۆزیان له كاره‌كه‌ی‌و به خه‌رجدانی كات‌و توانایه‌كی زۆر بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ڕۆژانه‌ی ئیش‌و كاره‌كانی‌و هیوای خواست له داهاتوودا سه‌ركه‌وتووبن‌و به‌رهه‌می زیاتر پێشكه‌ش به گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن له ڕوانگه‌ی ئه‌زمونه‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ڕێزلێنانیان بۆ كرا:
1ـ به‌ڕێز عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج موحه‌ممه‌د، له دایكبووی 1955، به‌ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوو، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان، ساڵی دامه‌زراندن 1976.
2ـ به‌ڕێز ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم حه‌مه‌ئه‌مین، له دایكبووی 1955، به‌ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوو، به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌دواداچوون، ساڵی دامه‌زراندن 1979.
3ـ به‌ڕێز حسێن موحه‌ممه‌د خه‌سره‌و, له دایكبووی 1955، به‌ناونیشانی سه‌رۆكی ئه‌ندازیارانی پێشكه‌وتوو، ئه‌ندازیاری میكانیك له به‌شی ئه‌ندازیاری، ساڵی دامه‌زراندن 1977.