• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌باره‌ی‌ كێشه‌و گرفتی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داوای‌ هاوكاری‌ له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كات


له‌ ڕوانگه‌ی‌ داواكاری‌ خێزانه‌كانی‌ ئۆتیزم‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌ به‌رانبه‌ر منداڵانی‌ ئۆتیزم، له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌ره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، داوای‌ هاوكاری‌ له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كات.

به‌ نووسراوی‌ ژماره‌(2244) كه‌ به‌رواری‌ 23ی‌ 7ی‌ 2018 له‌سه‌ره‌، به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ ڕاپۆرتێكی‌ داوای‌ هاوكاری‌ بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم خێزانه‌كانیان ده‌كات.

له‌و ڕاپۆرته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ تێرو ته‌سه‌ل باس له‌ گرفتی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و جۆری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌و گرفت‌و لێكه‌وته‌كانی‌ له‌سه‌ر منداڵ‌و خێزانه‌كه‌ی‌‌و كێشه‌ی‌ خێزانه‌كانیان‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ره‌و پشتیوانیكردنیان خراوه‌ته‌ ڕوو.

ده‌قی‌ ڕاپۆرته‌كه‌:

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئۆتیزم و منداڵانی ئۆتیزم و گرفتی خانه‌واده‌كانیان‌

پێشەكی:
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ئازارو كێشەو گرفتەكانی توشبوانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان، له‌م ڕاپۆرتەدا ده‌مانه‌وێت سەرجەم ڕەهەندە جیاجیاكانی ئەو نەخۆشیە و ئازارو دەردەدڵیەكانی خێزانەكانیان بخه‌ینه‌ڕوو، بەمەبەستی زیاتر تێگەشتن لە نەخۆشیەكەو دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی خێزانەكانیان و گرنگیدانی زیاتر بە چارەسەرەكانیان .
 
یه‌كه‌م/ ئۆتیزم چیە؟ 
ئەگەر چی ئەم نەخۆشیە لە ڕوی زانستیەوە پێناسەی زۆر هەڵدەگرێت، بۆ یەكەم جار لە ساڵی ١٩٤٣  كاتێك پسپۆرێكی سایكۆلۆژیای منداڵ بە ناوی ( لیۆكارنەر ) ئەم نەخۆشیەی ناسی وناوینا ئۆتیزم كە وشەیەكی یۆنانیە بە واتای ( گۆشەگیری و دابڕان دێت ) . 

دووه‌م/ پێناسەكان:
لیوكارنەر ، وا پێناسەی دەكات : بریتیە لە شڵەژانێكی دەرونی توند كە لە ئەنجامی تێكچونی كۆئەندامی دەمار ، كە فەرمانەكانی مێشكۆلە پەك دەخات ، كە كێشە بۆ كەسەكە دروست دەكات لەروی تێكەڵ بونی كۆمەڵایەتی و گەشەی زمانی و هەندێ ڕەفتاری تر . ئەم لێكۆڵەرە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم نەخۆشیە لە پێش تەمەنی سێ ساڵی لە منداڵدا دەر دەكەوێت و زیار بەڕێژەی % ٧٥ لە ڕەگەزی كوڕدا دەر دەكەوێت .
مانیكا : كە پسپۆڕێكی ئەمریكیە  وا پێناسەی دەكات كە بریتیە لە شڵەژانێك لە گەشە كردنی منداڵدا كە لە سێ ساڵی تەمەنیدا دەردەكەوێت، دەبێتە هۆی پەككەوتنی فێر بونی زمانەوانی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و پەكخستنی یاری منداڵ .

سێیه‌م/ نیشانەكانی نەخۆشی ئۆتیزم: 
1. تێكەڵنەبونی كۆمەڵایەتی گۆشە گیری: توشبوانی ئۆتیز تێكەڵ نابن و بەردەوام گۆشە گیر دەبن و  ناتوانن گوزارشت لە هەست و سۆزیان بكەن،بەردەوام خویان بەدور دەگرن لە منداڵ و كەسانی دەورو بەریان .
2. هاوار كردن و كەم خەوی:  بەردەوام توشوبوانی ئۆتیزم جوڵەی زۆریان هەیەو هاوار دەكەن و كەم دەخەون ئەوەش بەردەوام نیشانەیەكی قورسە بۆ خێزانەكانیان  بۆتە مایەی بێزاركردنی زۆری دەورو بەریان .
3. توڕەبوونی لە خۆڕایی:  بۆ دەربرین و گوزارەشت كردن لە خواستەكانیان بەردەوام توڕەدەبن چونكە ئەوان كەرەستەی گوزارشتیان نیە  بۆ دەربرینی خواستەكانیان بۆیە بەردەوام توڕە دەبن و زۆرجار توڕەیەكەیان لە دوو كاتژمێر زیاتری پێدەچێت .
4. وێرانكردن : لەبەر ئەوەی بەردەوام خو دەگرن بە یاریەك و ناتوانن بە ئاسانی گۆرانكاری قبوڵ بكەن  وبۆیە پەنا دەبەنە بەر شت شكان هەركات شتێكیان بەردەست بكەوێت حەز دەكەن بیشكێنن. 

 
چواره‌م/ كێشەو گرفتەكانی خێزانی توشبوانی ئۆتیزم :
بەشێوەیەكی گشتی خێزانی منداڵی ئۆتیزم بەتەواوەتی گرفتاری منداڵەكانیان و زۆر بەزەحمەت توانای چاودێری ئەم منداڵانەیان بۆ دەكرێت ،  كێشەو گرفتەكانیان بریتین لە: 
1. لە بەر ئەوەی ئەم منداڵانە بەردەوام لە جوڵەو هاوار كردندان خێزانەكانیان ناچارن كەمترین چونە دەرەوەیان هەبێت و بەردەوم لەماڵەوە بمێنەوە ئەوەش وایكردوە كە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانیان لاواز ببێت ، زۆرینەیان توشی حاڵەتی دەرونی بوون.
2. زۆر جار لە بەر نەبونی هۆشیاری لە سەر ئۆتیزم لە كۆمەڵگا توشی گرفتی جۆراو جۆر دەبن  كاتێك منداڵەكانیان جوڵەی سەیر ئەنجام دەدەن .
3. لە ناو شاری سلێمانی تەنها یەك سەنتەری ئۆتیزم هەیە ئەویش لەبەر كەمی ستاف ناتوانرێت ژمارەیەكی زۆر سودمەند وەربگرێت  وە لە هەمان كاتیش دا لە نێو قەزاو ناحیەكان سەنتەری ئۆتیزم بونی نیە ئەوەش گرفتی زۆری بۆ خێزانی منداڵەكان دروست كردوە لە بەرامبەریشدا ژمارەیەكی زۆر توشبوی ئۆتیزم هەیە .
4. لە ساڵی ٢٠١٣ هیچ كەم ئەندامێك و خاوەن پێداویستیەكی تایبەتی نوێ سودمەند نەبوە لە مووچە ئەوەش وای كردوە كە ژمارەیەكی زۆر منداڵی ئۆتیزم هیچ هاوكاری و موچەیەكیان نەبێت .
5. لە بەر نەبونی دەرماڵەی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی سەنتەری ئۆتیزم ناتوانرێت دەوامی سەنتەرەكە درێژ بكرێتەوە بۆ كاتژمێر (٤) پاش نیوەڕۆ  لەبەر ئەوەی ئەم منداڵانە پێویستە بۆماوەیەكی زۆر لە راهێناندابن  وە لەهەمان كاتیشدا تا بتوانرێت هاوكاری خێزانەكان بكرێت ڕۆژانە بۆ كاتێكی زۆر منداڵەكانیان دۆر بخرێتەوە لێیان .
6. دانانی پاس  بۆ سەنتەری ئۆتیزم تا بتوانرێت منداڵەكان بە بێ تێچوی زۆر كۆبكرێنەوەو ئەو ئەركە لە سەر خێزانەكان نەمێنێت .
7. نەبونی شوێنی تایبەت بۆ مانەوەی منداڵی ئۆتیزم بەتایبەت ئەو منداڵانەی كە سەرپەرشتیان نامێنێت واتا دوای نەمانی دایك و باوكی ئەو منداڵانە  هیچ كەسو شوێنێك ئەو منداڵانە لە خۆناگرێت . 
8. نەبونی ناسنامە یان باج بۆ ناسینەوەی ئەم منداڵانە  وای كردوە كە منداڵی ئۆتیزم و خێزانەكانیان توشی گرفت ببن لەكاتی چونە دەرەوەیان لەبەر ئەوەی زۆر جار جوڵەی نەشیاو دەكەن  ئەوەش دەبێتە كێشە بۆ خێزانەكانیان .
9. زۆرینەی ئەو خێزانانەی كە منداڵی توشبوو بە ئۆتیزمیان هەیە كرێچین و باری ئابوریان زۆر خراپە نەبونی هیچ هاوكاریەك لە پێدانی زەوی یان شوقە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆتە بارگرانی زۆر بۆ ئەو خێزانانە .لە هەمان كاتیشدا ئەو خێزانانە بەردەوام كێشەیان لەگەڵ خاوەن خانوو هەیە لە بەر منداڵەكانیان ئەوەش وای كردوە كە زوو زوو دەبێت خانوو بگۆڕن .

پێنجه‌م/ ڕاسپاردەكان:
1. لەگەڵ تەواو بوونی بینای نوێی سەنتەری ئۆتیزم له‌ناو شاری سلێمانی(كه‌ له‌ ئێسته‌دا له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌) ژمارەی ستاف زیاد بكرێت بە دامەزراندن یان بەگرێبەست بۆ ئەوەی بتوانرێت ژمارەیەكی زۆرتر منداڵ و خێزانه‌كانیان سود مەندببن.
2. بۆ ئەو منداڵانەی توشبوی ئۆتیزمن و لە ناحیەو قەزاكان دەژین زۆر گرنگە لە هەر قوتابخانەیەك پۆلێك تەرخان بكرێت بۆ ڕاهێنانەوەی ئەو منداڵانە بۆئەوەی چیتر بێبەش نەبن لە ڕاهێنان یان سه‌نته‌ری تایبه‌ت له‌ قه‌زاكان بكرێته‌وه‌.
3. دابینكردنی مووچەو هاوكاری بۆ ئەو منداڵانەی توشبووی ئۆتیزمن و تا ئێستا مووچەیان نیە، به‌ پێی هێندێك ئامار له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 500 منداڵی ئۆتیزم هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها نزیكه‌ی 86 یان تۆمارن.
4. دروسكردنی باج یان ناسنامە بۆ منداڵانی ئۆتیزم تا بتوانرێت بە ئاسانی بناسرێنەوە لە كۆمەڵگادا.
5. به‌خشینی منداڵانی ئۆتیزم له‌ تێچووی ته‌ندروستی و نه‌شته‌رگه‌ری به‌بێ سه‌ره‌، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی ددانی منداڵانی ئۆتیزم له‌ سه‌نته‌ره‌ حكومییه‌كان به‌بێ سه‌ره‌و به‌بێ تێچوو كه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كیانه.‌ 
6. دابینكردنی پاس بۆ سەنتەری ئۆتیزم تا بتوانرێت منداڵانی سودمەند هاتوچۆ پێبكات.
7. دابینكردنی پێداویستی بۆ بینایی نوێی سەنتەری ئۆتیزم له‌ سلێمانی.
8. دامەزراندن یان گرێبەست بۆ ستافی زیاتر بۆ بینای سەنتەری ئۆتیزمی نوێ .
9. دانانی یەك بەرنامەیی بۆ سەنتەرەكانی ئۆتیزم جا چ حكومی بن یان ئەهلی .
10. ئەنجامدانی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ هۆشیاری كۆمەڵگا تا بە ئاسانی لە ئۆتیزم  چۆنێتی هەڵسوكەوتیان ئاشنابن و خێزانەكانیان چیتر توشی گرفت و كێشە نەبن.
11. هاوكاریكردنی خێزانی ئەو مندالانەی توشبوون بە ئۆتیزم بە دابینكردنی شوقیە یان پارچە زەوی.

تێبینی: ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌لایه‌ن به‌شی پلان و به‌دواداچوونه‌وه‌‌ ئاماده‌كراوه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (4)ی ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی دایك و باوكێكی منداڵێكی ئۆتیزم له‌ ڕۆژی (17ی 4ی 2018)ی به‌ڕێوه‌چوو.


05/08/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.