به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دوو دایه‌نگه سزا ده‌دات
به نووسراوەكانی ژماره (2408)، له 1ی 8ی 2018، و ژماره (2152) له 16ی 7ی 2018، كه له به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌رچوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، سزای (ئاگاداركردنه‌وه) ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی (لاله)ی ناحكومی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنارو دایه‌نگه‌ی (مه‌یلی) ناحكومی له گه‌ڕه‌كی توی مه‌لیك ده‌كات.
وه‌ك له ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، سزاكه به‌هۆی ئه‌و كهمو كورتیانهوه بووه كه لیژنه‌ی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونی له ئه‌نجامی سه‌ردانیان بۆ ئه‌و دوو دایه‌نگه‌یه ده‌ستنیشانی كردوون، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ردوو دایه‌نگه‌كه به یاسا‌و ڕێنمایی‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه.
به‌شی دایه‌نگه‌كان، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو پسپۆڕه‌وه به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان ده‌كات ئه‌وه‌ش به مه‌به‌شتی دڵنیابوونه‌وه له گونجاوی شایسته‌یی دایه‌نگه‌كان بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستی منداڵه‌كان، له ده‌رئه‌نجامیشدا سوپاس ئاراسته‌ی ئه‌و دایهنگایانه ده‌كات له ئاستێكی به‌رزدا خزمه‌تگوزاری دایه‌نگه پێشكه‌ش دهكهنو سزاش ئاراسته‌ی دایه‌نگه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان، به پێی ڕێنمایی دایهنگهكانیش له پاش ئاراسته‌كردنی دوو سزای ئاگاداركردنه‌وه مۆڵه‌ت له خاوه‌نی دایه‌نگه وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و دایه‌نگه‌كه داده‌خرێت.
|