به پێی نووسراوی ژماره (1701) له 6ی 6ی 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ژماره‌ی حسابی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی هاوكاری خێرخوازان بۆ پشتیوانی ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان ده‌كاته‌وه.
به‌و جۆره‌ی له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و خێرخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له هاوكاری ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان وه‌ك كارێكی خێرخوازی ده‌توانن پاره‌كانیان به دۆلار‌و دینار ئاراسته‌ی بانكی ئاڵای هه‌رێم بكه‌ن له سلێمانی و له‌سه‌ر هه‌ردوو ژماره حسابه‌كه پاره‌كانیان دابنێن، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه ئه‌و پارانه بۆ خزمه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌كارده‌هێنێت له‌و بوارانه‌ی كه كورتهێنان هه‌یه له بودجه‌و نه‌سریه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ئه‌وه‌ش به‌مجۆره:
ناونیشانی هه‌ژمار(حساب): كۆمه‌ك‌و هاوكاری خێرخوازان
ناوی بانك: بانكی ئاڵای هه‌رێم.
ناونیشان:سلێمانی، ته‌نیشت سوپه‌رماركێتی زارا.
ژماره حسابی دینار: 7573
ژماره حسابی دۆلار:1730
میكانیزمی به‌خشینی هاوكاری‌و كۆمه‌كه‌كان زۆر ئاسانه‌و خێرخواز ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ خۆی یان نوێنه‌رێكی سه‌ردانی بانكه‌كه بكات‌و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 10 ده‌قیقه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌یبه‌خشێت له حسابه خێرخوازییه‌كه دایبنێت‌و له به‌رانبه‌ردا به‌ڵگه‌یه‌ك له بنكه‌كه وه‌رده‌گرێت كه تیایدا ئاماژه به بڕی پاره‌كه‌و ڕۆژه‌كه‌و به‌خشه‌ره‌كه دراوه.
ئامانجی كردنه‌وه‌ی حسابه‌كه‌ش بریتیه له:
1ـ ڕه‌خساندنی هه‌لی به‌شداری هاووڵاتیان‌و خێرخوازان له‌و چاكه گه‌وره مرۆیی‌و ئاینی‌و نیشتیمانیه‌دا كه به‌شداریكردنه له خزمه‌تكردنی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان.
2ـ هاوكاریكردنی ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووانه له‌و كرتهێنانه‌ی له بودجه‌ی حكومه‌تدا بۆیان دروست ده‌بێت‌و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی داوا له خێرخوازان‌و هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كات به‌شداربن له ئه‌ركی پیرۆزی خزمه‌تكردنی ئه‌و منداڵ‌و به‌ساڵاچووانه‌ی كه خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و له ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له ڕێگه‌ی به‌خشینی هاوكاریی‌و خێره‌كانیان كه له یه‌ك كاتدا ئه‌ركێكی نیشتیمانی‌و ئاینی‌و مرۆڤانه‌یه.