به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و گروپێكی خۆبه‌خش ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی كرد له ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و گروپێكی خۆبه‌خش كه كار بۆ هاووڵاتیانی هه‌ژارو خاوه‌ن پێداویستی شارۆچكه‌ی زه‌ڕایه‌ن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 26ی 7ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازیكرد له به‌ڕێز كاك ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و گروپێكی خۆبه‌خش كه به سه‌رپه‌رشتی كاك مه‌ریوان عه‌لی نورى له شارۆچكه‌ی زه‌ڕایه‌ن خۆبه‌خشانه كار بۆ هاووڵاتیانی هه‌ژارو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
له‌و دیداره‌دا باس له گیروگرفتی هاووڵاتیانی هه‌ژارو هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرا‌و، به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی وێڕای ده‌ستخۆشی زۆری بۆ ئه‌و گروپه خۆبه‌خشه، جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی بهشو بهڕێوهبهرایهتییهكانیهوه ئه‌وپه‌ڕی تواناكانی خۆی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان بهكاردههێنێتو كه‌مته‌رخه‌می ناكات له‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانیه‌تی له چوارچێوه‌ی ئهركو ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا.
له كۆتاییدا وه‌فدی میوان ده‌ستخۆشییان له‌كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كردوو داوایان كرد له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا هاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه‌ش له به‌رنامه‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا بن.
|