• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتى به‌شداری‌ فیستیڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ ده‌كات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 26ی‌ 7ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌شداری‌ له‌ فیستیاڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ ناحكومی‌ كرد.

له‌سه‌ره‌تای‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشانگاو به‌رهه‌می‌ وێنه‌كێشان‌و شێوه‌كاری‌ منداڵه‌كانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ مامۆستای‌ هونه‌رو منداڵانی‌ دایه‌نگه‌ كرد بۆ چالاكییه‌كانیان، پاشان له‌ ده‌ستپێكی‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا كارو به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ دایكان‌و باوكان‌و ئاماده‌بووانی‌ فیستیڤاڵ ڕوونكرده‌وه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ منداڵه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ كه‌ قۆناغێكی‌ ته‌مه‌نیانه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ ده‌بڕن، ده‌ستخۆشی‌ له‌ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ به‌په‌رۆشیه‌وه‌ گرنگی‌ به‌ كاره‌كانیان ده‌ده‌ن‌و چالاكی‌ جۆراوجۆر به‌ پێی‌ توانای‌ منداڵه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ هه‌ستیاری‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵ له‌ قۆناغی‌ دایه‌نگه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و به‌رنامه‌یه‌ كرد كه‌ له‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا ده‌ستی‌ پێكرده‌ به‌جۆرێك بوه‌ته‌ هۆی‌ به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی‌ هه‌موو شانازی‌ بكه‌ین به‌ دایه‌نگه‌كانی‌ شاره‌كه‌مانه‌وه‌.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ پێوه‌ بابه‌ندكراوه‌ له‌ پێناو هێنانه‌دی‌ هه‌ردوو ئامانجه‌كانی‌ دایه‌نگه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌میان سه‌لامه‌تی‌‌و چاودێرییه‌ و دووه‌میان ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوو له‌باره‌ بۆ گه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ منداڵ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو پزیشكی‌ دڵسۆزه‌وه‌ له‌ دایه‌نگه‌كان.

هه‌ر له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌‌و ئۆپه‌رێت‌و سرودو گۆرانی‌ پێشكه‌شكران كه‌ له‌ به‌رهه‌می‌ خودی‌ دایه‌نگه‌ خۆی‌ بوون‌و به‌ زمانی‌ شیرینی‌ كوردی‌ به‌ ئاوازێكی‌ شیرین‌و به‌ توانای‌ منداڵه‌كانیان تۆماركرابوون.

له‌ كۆتایی‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ دیاریی‌‌و خه‌ڵاتی‌ ته‌واوكردنی‌ قۆناغی‌ دایه‌نگه‌ به‌خشرایه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ده‌چنه‌ قۆناغی‌ باخچه‌و دایه‌نگه‌ به‌جێدێڵن.


27/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.