به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له لقی هه‌رێمی كوردستانی فیدراسیۆنی منداڵپارێزی جیهانی(wfpc) ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 24ی 7ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز هێوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان پێشوازی كرد له به‌ڕێزان شۆخان عومەر، بەڕێوه‌به‌ری لقی هه‌رێمی كوردستانی فیدراسیۆنی منداڵپارێزی جیهانی(wfpc) و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی ڕێكخراوه‌كه.
ئامانجی دیداره‌كه ناساندنی ڕێكخراوه‌كه‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بوو بۆ خزمه‌تكردنی منداڵان له سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری كاری كرده‌وه بۆ ههماههنگیو كاری هاوبه‌ش له خزمه‌ت هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت منداڵاندا.
به پێی به‌رنامه‌ی ڕێكخراوه‌كه بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش گه‌ڵاڵه بكرێت‌و له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی ناوبراودا.
|