لە كۆبوونەوەی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا، ته‌ئكید له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌دای دامه‌زراوه‌كان كرایه‌وه له خزمه‌ت هاووڵاتیاندا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 19ی 7ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی به‌شه‌كان، ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (3)ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به‌ڕیوه‌برد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كارگێری‌و كاك هیمداد ڕه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ر چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕانیه‌و به‌ڕێز كاك حاجی ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌دواداچوون له دیوانی گشتی كرد له پای دڵسۆزی‌و كاركردنیان به به‌رده‌وامی له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان تا ڕۆژی 1ی 7 كه كۆتا ڕۆژی ده‌وامیان بوون.
به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوو له :
1ـ پیاچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو، ژماره(2)ی ساڵی 2018.
2ـ شێوازی كار‌و ده‌وام‌و ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
3ـ وردبوونه‌وه له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و جێ به‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان كه له كۆنووسه‌كه‌دا هاتووه.
4ـ ده‌وامی فه‌رمانگه‌و كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان و به‌رزكردنه‌وه‌ی باشتری ئه‌دای دامه‌زراوه‌كان له پێناو خزمه‌تی هاووڵاتیان‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
5ـ دایه‌نگه‌كان‌و ده‌وامیان‌و كێشه‌و گرفتیان.
6ـ دانانی بودجه‌ی 2019 و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گشتاندنی وه‌زاره‌ت له‌و باره‌یه‌وه به‌تایبه‌ت ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی.
7ـ ره‌چاوكردنی ئه‌ده‌بیات‌و ڕێوشوێنه كارگێڕییه‌كان‌و ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌و كۆنووسه‌كان.
8ـ دووباره بوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (نازداره‌كان) بۆ زانكۆ‌و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كه پاش گفتوگۆی سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان بۆ هه‌ریه‌كه له‌و پرسانه بڕیاری پێویستی دا.
كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڕیاره مانگانه ئه‌نجامبدرێت‌و تیایدا پلان و به‌رنامه پێویسته‌كان گفتوگۆ ده‌كرێن‌و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت.