به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كۆبوونەوەیەكی تایبه‌ت به كێشه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی منداڵ له كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه، 10ی 7ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی هۆبه‌ی كاری كۆمه‌لایه‌تی له به‌شی پلانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی پاڵپشتی منداڵ، كوونهوهیهكی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی منداڵ به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی بۆنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایهنو ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری پاراستنی منداڵ‌و مافه‌كانی، له‌و كێشه‌یه‌ی كۆڵیه‌وه كه به‌هۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵ له كه‌مپه‌كان دروست بووه‌و بوووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر منداڵ له دۆخێكی نه‌خوازراوی كار‌و هێندێك جار دهرۆزهكردندا ببینرێن كه دواجار دهرئهنجامیخراپی له‌سه‌ر منداڵ‌و ئاینده‌و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی دروست ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداربكرێن بۆ به‌هێزكردنی زیاتری ده‌روازه‌ی كهمپهكانو ڕێگه‌گرتن له‌و كه‌سانه‌ی منداڵان به‌كارده‌هێنن بۆ كار یان بۆ هه‌ر دۆخێك كه له‌گه‌ڵ منداڵاندا گونجا نییه، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بووانی ڕاسپارد له ڕووی هوشیارییه‌وه كاری زیاتر بكرێت بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خێزان‌و ده‌روبه‌ری منداڵ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تر ڕێوشوێن كه ببهێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌و ڕێگه‌گرتن له كاری منداڵ‌و دهرۆزهپێكردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی تره‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات بۆ منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه له كهمپهكانو ناو ماڵهكانیانو سه‌نته‌ره‌كانی منداڵان بۆ منداڵانی ئاواره‌و منداڵانی خانه‌خوێ كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 13 هه‌زار منداڵ‌و لێی سودمه‌ندبوون.
|