• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كارو پڕۆژه‌و كێشه‌كان گفتوگۆكران

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 18ی‌ 7ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزانی‌ به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (7)ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕیوه‌برد.

له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ كارگێری‌ كرد له‌پاری‌ زیاتر له‌ 40 ساڵ خزمه‌تكردنی‌ به‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ڕۆڵگێڕانی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ له‌ كانیدا، هه‌روه‌ها سوپاس‌و پێزانینی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز كاك حاجی‌ ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون كرد كه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ پاش ساڵانێكی‌ زۆری‌ خزمه‌تی‌ دڵسۆزانه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا خانه‌نشین بوو.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ مافناس هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ پێشووی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ حه‌وت مانگ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركی‌ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت ڕاپه‌ڕاند، دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌خێرهاتنی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و م.هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كرد كه‌ تازه‌یی‌ ئه‌ركی‌ نوێیان وه‌رگرتووه‌ به‌ پێی‌ سیستمی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئاشكراو كێبركێی‌‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ چون یه‌ك بۆ كارمه‌ندان، ئومێدو خۆشحاڵی‌ خۆشی‌ پیشاندا به‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له‌ ئاست ئه‌رك‌و به‌رپرسارێتییه‌كانیاندا ده‌بن.

دواتر كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رنامه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌ست پێكرد كه‌ بڕگه‌ سه‌ره‌كه‌ییه‌كانی‌ پێكهاتبوون له‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كۆنووس‌و بڕیاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوو، هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئامارو داتای‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوو كه‌ ڕۆژی‌ 15ی‌ 7ی‌ ڕاگه‌یه‌نرا، هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ش‌و هۆبه‌و به‌رپرسیارێتییه‌كان.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ ده‌به‌سترێت‌و به‌رپرس‌و به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌شدار ده‌بن‌و له‌ ساڵی‌ 2018دا حه‌وت كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌‌و سێ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجامداوه‌.



18/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.