• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌ی (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌ ) سه‌ركه‌وتووانه‌ ساڵێكی‌ ته‌مه‌نی‌ بڕی‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 18ی‌ 7ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین‌و نه‌رمین خورشید‌و گه‌شاو عومه‌ر، شاره‌زایانی‌ دیوان‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت خوێندكاره‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ساڵی‌ پار له‌ پڕۆژه‌ی‌ (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌) وه‌رگیران‌و بێ‌ به‌رانبه‌ر له‌ زانكۆكانی‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، جیهان، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا) ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ خوێندنیان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێكرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌و دیدارو به‌دواداچوونه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ له‌و خوێندكارانه‌ كردو هیوای‌ خوست ساڵه‌كانی‌ داهاتووش به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ ببڕن، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ هه‌رسێ‌ زانكۆی‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ه‌ری‌ گشتی‌ هاوكارو هه‌ماهه‌نگكار بوون‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ به‌خشینی‌ دوو كورسی‌ به‌شداربوون له‌ پڕۆژه‌كه‌دا، پاشان هه‌ر حه‌وت خوێندكاره‌كه‌ی‌ دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ چوارساڵه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت‌و بۆ ئه‌مساڵیش به‌ فراوانتر كاره‌كانی‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ قوتابییه‌ سودمه‌نده‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییان كرد بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ جوانه‌ كه‌ هه‌م مایه‌ی‌ خوێندنی‌ بێ‌ به‌رانبه‌ری‌ ئه‌وان بووه‌ له‌و سێ‌ زانكۆ ناحكومییه‌و هه‌م مایه‌ی‌ ڕێزی‌ تایبه‌تیان بووه‌و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕێزییان لێگیراوه‌و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نه‌بوایه‌ نه‌یانده‌توانی‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێندن.

پڕۆژه‌ی‌ نازداره‌كانیش مایان له‌سه‌رمان هه‌یه‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، جیهان) له‌ ڕۆژی‌ 18ی‌ 7ی‌ 2017  له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئه‌و سێ‌ زانكۆیه‌دا ڕاگه‌یه‌نراو به‌هۆیه‌وه‌ 7 قوتابی‌ وه‌رگیران‌و له‌ پاره‌ی‌ خوێندن به‌خشران، پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ له‌ ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی‌ خوار 18 ساڵی‌ به‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت ئه‌ژمارده‌كرێن.
 
پڕۆژه‌كه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2018 بۆ 2019ش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فراوانتر به‌رده‌وام ده‌بێت‌و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا كاره‌كانی‌ به‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


18/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.