• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: سواڵكردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ كۆتایی‌ نه‌یه‌ت كه‌ پاره‌ی‌ خه‌ڵكه‌

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ شه‌قامی‌ ڕادیۆی‌ نه‌وا كه‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 12ی‌ 7ی‌ 2018، سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی‌ سواڵ په‌خشكرا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر دیارده‌ی‌ سواڵكردن‌و سواڵكردنی‌ منداڵان‌و چۆنیه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌.

له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هاوكێشه‌ی‌ نێوان سواڵ‌و هه‌ژاری‌ هاوكێشه‌و ڕێژه‌یه‌كه‌ نزیكه‌ له‌ سفره‌وه‌ واته‌ هه‌ژاری‌‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر زۆربوونی‌ ژماره‌ی‌ سواڵكه‌ره‌كان هه‌یه‌و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا ئه‌وانه‌ی‌ سواڵ ده‌كه‌ن كاره‌كه‌ وه‌ك پیشه‌ ده‌كه‌ن‌و له‌ ژێر فشاری‌ هه‌ژاریدا نییه‌و هه‌ژاره‌كان نه‌فس به‌رزن‌و په‌نا نابه‌نه‌ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نه‌شیاوه‌.

سه‌باره‌ به‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ سواڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌: بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ سواڵ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌كه‌ی‌ پێویستمان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ جیدی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت دادگاو پۆلیس‌و فه‌رمانگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ڕێگه‌ی‌ دوه‌میش هوشیاری‌ خه‌ڵكه‌و پێویسته‌ هاووڵاتیان واز له‌ پێدانی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بهێنن كه‌ ده‌یبه‌خشنه‌ سواڵكه‌ره‌كان، چونكه‌ سواڵ سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ پێدانی‌ پاره‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ با بڕه‌كه‌شی‌ كه‌م بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ سواڵكه‌ره‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ئاواره‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ سواڵكه‌ره‌كان هه‌یه‌ چ ئه‌وانه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ داوای‌ پاره‌ ده‌كه‌ن چ ئه‌وانه‌ی‌شتانێك ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك سواڵ وایه‌.

سه‌باره‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ منداڵیش عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌: منداڵه‌كان بۆ خۆیان‌و ویستی‌ خۆیان ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن‌و خه‌ڵكی‌ تر چ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كانیان یان خه‌ڵكانی‌ تر كه‌ هێندێكجار وه‌ك گروپ‌و مافیا وان دۆخه‌كه‌یان ئیستیغلا ده‌كه‌ن‌و سواڵیان پێ ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ دیارده‌ی‌ سواڵ له‌سه‌ر منداڵیش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕوونیكردنه‌وه‌ كه‌ سواڵپێكردنی‌ منداڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌ستیاری‌ خوار 16 ساڵدا كاریگه‌ریی‌ زۆر نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی‌ ده‌بێت چ له‌ ئێسته‌ چ له‌ ئاینده‌داو زۆرجار خراپه‌ی‌ دیارده‌كه‌ ته‌نها له‌ داواكردنی‌ پاره‌دا نابێت‌و سه‌ر ده‌كێشێت بۆ تێوه‌گلان له‌ تاوان‌و فێربوون به‌ دیارده‌و ڕه‌فتاری‌ خراپی‌ وه‌ك جگه‌ركێشان‌و مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر كه‌ سه‌ره‌نجامێكی‌ خراپ ده‌به‌خشن به‌ ژیانی‌ منداڵ.


17/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.