به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌شداری له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 17ی 7ی 2018، وه‌فدێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئه‌ندامیه‌تی خاتوو نه‌رمین خوشید، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداریكرد له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به 24هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان كه له بینای یه‌كیچتی نابینایان به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی‌و حزبی ئاماده‌یبوون‌و چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
له بۆنه‌كه‌دا وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ڕێكخراوی ناوبراو كرد‌و هیوایان خواست هه‌موو پێكه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاركردن بۆ خزمه‌تی نابینایانی كوردستان‌و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ژیان‌و به‌شدارییان له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له وڵات‌دا.
لای خۆیه‌وه هاوبه‌ش نیعمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و خودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد كه هه‌میشه پاڵپشت‌و پشتیوانی نابینایان‌و ڕێكخراوه‌كه‌یانه.
|