به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی خێرخوازی بارزانی ده‌كات
ڕۆژی دووشه‌ممه، 16ی 7ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی خێرخوازی بارزانی كرد به سه‌رۆكایه‌تی سۆران خه‌له‌ف، به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه له سلێمانی.
له‌و سه‌ردانه‌یاندا، وه‌فدی ڕێكخراو سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و بهڕێوهبهرایهتییهكانیانكرد كه هاوكارو پشتیوانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له گه‌یاندنی هاوكاری‌و كاره خێرییهكانیاندا، هه‌روه‌ها پێشنیاری پڕۆژه‌یه‌كیان كرد بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌وانه‌ی پێویستیان به پێویستی‌و كهلو په‌لی یارمه‌تیده‌ر هه‌یه بۆ به‌جێهێنانی كاری رۆژانه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له كاكردنی پیشه‌ییانه‌و بێلایه‌نانه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا، هه‌روه‌ك سوپاسی ڕێكخراوی بارزانی‌و هه‌ر ڕێكخراوێكی كرد كه كارێكی مرۆیی ئهنجامبداتو هاوكاری هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت بێت، سه‌باره‌ت به پڕۆژهكهشیان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌یی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌ربڕی بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
|