به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ ده‌خاته ڕوو
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان‌و په‌یامنێره‌كانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا،ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 15ی 7ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و ڕایگشتی خسته‌ڕوو.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له هه‌شت ته‌وه‌ردا سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی خسته‌ڕوو كه بریتیبوون له سێكته‌ره‌كانی (پاراستن‌و له‌خۆگرتنی منداڵ، پاراستنی ژنان، پاراستن‌و له‌خۆگرتنی به‌ساڵاچووان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، كار‌و چالاكییه جۆراوجۆره‌كان بۆ خێزان‌و كۆمه‌ڵگه، خول‌و ڕاهێنان‌و په‌ره‌پێدانی تواناكان، خه‌رجی‌و داهات).
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له دڵسۆزی‌و كاری به‌رده‌وام‌و خه‌مخۆری كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده‌وه‌و سوپاسیكردن كه دڵسۆزانه كاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.
ده‌قی ڕاپۆرته‌كه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می (2018)
وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندی به شه‌فافییه‌ت‌و به‌رچاوڕوونی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، له‌م ڕاپۆرته‌دا پوخته‌ی كار‌و چالاكی‌و زانیارییه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 (واته له 1ی 1 تا 30ی 6ی 2018) بۆ ڕایگشتی‌و هاووڵاتیان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م/ زانیارییه‌كان له‌بواری پاراستنی منداڵ:
1. ماڵه‌كانی له خۆگرتنی منداڵان:
أ. ماڵی ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژماره‌ی منداڵانی سودمه‌ندبوو له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له ماڵی ساوایان بریتییه له (22) منداڵ، ژماره‌ی منداڵانی ماڵ له ئێسته‌دا بریتییه له (13 منداڵ/ 11 كوڕ‌و 2 كچ)، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان یان ناو خێزانی جێگره‌وه بریتیه له (9 منداڵ/ 6 كوڕ‌و 3 كچ).
ب. ماڵی كوڕان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی ماڵی كوڕان (24) منداڵه، له‌وانه (6)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده یان خێزانی جێگره‌وه‌و له ئێسته‌دا له ماڵی كوڕان (18) منداڵ ژیانی ئاسایی به‌ڕێده‌كه‌ن.
ج. ماڵی كچان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی ماڵی كچان بریتییه له (10) منداڵ‌و له‌وانه (2) منداڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزان‌و له ئێسته‌دا (8) منداڵ له ماڵه‌كه‌ن.
د. پڕۆژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵ بۆ ناوخزمان: ژماره‌ی منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ (49 منداڵ/ 33كوڕ‌و 16 كچ).
2. پرۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه: له پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌دا: 64 خێزان تۆماركراون له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ( 2منداڵ) نێردراونه‌ته ناو خێزانی جێگره‌وه‌كان‌و (3) خێزانیش ئاماده‌كراون بۆ وه‌رگرتنی منداڵ، به‌مجۆره سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵه‌كان ده‌بنه (8) منداڵ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌وه كه‌نێردراونه‌ته ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان، (10) خێزانیش په‌سه‌ندكراون‌و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی منداڵ، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا (83) سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه بۆ ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان.
3. سه‌نته‌ره‌كانی چالاكی‌و پاراستنی منداڵان: له سه‌نته‌ره‌كانی منداڵاندا له شاره‌كانی (ده‌ربه‌ندیخان، پیره‌مه‌گروون، ڕانیه، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ)، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا (347) منداڵ سودمه‌ندبوون له خوله جۆراوجۆره وه‌رزشی‌و هونه‌ری‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
4. هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵان (هێڵی 116):
أ. له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له (24) سه‌عاتی شه‌وو ڕۆژدا كراون به هێڵه‌كه‌وه بریتیه له (22,610)، ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌كاتی ده‌وام‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌دا بوون بریتیه له (6,217)، واته له سه‌عات(8.30) بۆ (2)ی پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
ب. كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه بریتین له (2683) كێشه، له‌وانه (299) یان كێشه‌ی منداڵی خانه‌خوێ و (608) یان كێشه‌ی منداڵی ئاواره‌ن، جۆری كێشه‌كانیش بۆ هه‌ردوو منداڵی خانه‌خوێ‌و ئاواره به‌مجۆره دابه‌شبوون (728كێشه‌ی خێزانی، 120ته‌ندروستی، 24 یاسایی، 19 په‌روه‌رده‌یی، 4 كۆمه‌ڵگا، 3 هی تر)، له‌و كێشانه‌ش (394)یان ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی تر كراون بۆ چاره‌سه‌ر.
5. پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی منداڵ‌و خێزان به‌هاوكاری ڕێكخراوی (یونسێف):
أ. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له سه‌نته‌ره‌كانی پڕۆژه‌كه له شاره‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و ڕانیه بریتییه له (4,949) منداڵ.
ب. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی به‌شێوه‌ی تیمی گه‌رۆك بریتییه له (13,480 منداڵ).
ج. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌ك حاڵه‌ت (كێشه) وه‌رگیراون له پڕۆژه‌كه‌دا بریتییه له (474) منداڵ.
د. ژماره‌ی ئه‌و خێزنانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا هاوكاری دارایی كراون به بڕی 50 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانێك بریتییه له (15) خێزان.
ه. خولی هوشیاری كه پڕۆژه‌كه بۆ خێزانه‌كانی كردووه‌ته‌وه ژماره‌ی سودمه‌ندان تیایدا بریتیه له (396).
و. خول‌و ڕاهێنان بۆ گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگا، سودمه‌ندان تیایدا (225) سودمه‌ند.
ز. ژماره‌ی دانیشتنه‌كان بۆ گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ری منداڵ (105) دانیشتن.
دووەم/ زانیارییه‌كان له بواری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان:
1. پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه: پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه له قۆناغی كۆتاییدایه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به پرۆگرام ده‌كرێت‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
2. ژماره‌ی سودمه‌ندان: ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی كه له سنوری پارێزگا سلێمانی تا ساڵ 2013 تۆماركراون بریتین له (29,335 – بیست‌و نۆ هه‌زار‌و سێسه‌دو سی‌و پێنج) له‌وانه‌ی (18,070) یان له ڕه‌گه‌زی (نێر) و (11,265)یان له ڕه‌گه‌زی (مێ)ن.
3. مۆڵه‌تی به‌خێوكار: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه یان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بریتییه له (137) مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن (66)، كه‌مترینیان له وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و رۆشنبیرین كه ته‌نها (1) مۆڵه‌ته، مۆڵه‌ته‌كانیش به پێی ڕه‌گه‌ز (13) یان له ڕه‌گه‌زی مێ‌و (124)یان له ڕه‌گه‌زی (مێ)ن، به پێی كه‌سه نزیكه‌كانیش به‌مجۆره‌یه: له (113) دایك‌و (12) باوك‌و (1) برا‌و (3) خوشك‌و هی تر (8).
4. مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: ژماره‌ی ئه‌و مووچانه‌ی دابه‌شكراون له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 بریتین له مووچه‌ی مانگه‌كانی (7و 8و 9ی 2017) كه پاش ده‌ستكاریكردنی مووچه ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه هیچ مووچه‌یه‌كی تریان نییه بری پاره‌كانیان له (90,000) دیناره‌وه كرایه (120,000) دینار، ئه هاووڵاتیانه‌شی كه كارمه‌ندن له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ته‌نها بڕی (60,000) دینار وه‌رده‌گرن بۆ هه‌ر مانگێك.
سێیه‌م/ له بواری ژنان‌و داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو:
ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه سودمه‌ندبوون له خزمه‌تگوزارییه جۆراو جۆره‌كانی ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو پارێزراون بریتییه له (103 ئافره‌ت‌و 34 منداڵ) له شه‌ش مانگدا، ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له ئێسته‌دا له ماڵه‌كه داڵده‌دراون بریتییه له (31) ئافره‌ت‌و (12) منداڵ.
چواره‌م/ له بواری پاراستنی به‌ساڵاچووان‌و له خۆگرتنیان:
ژماره‌ی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی له شه‌شه مانگی ڕابردوودا سودیان له ماڵی به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه برتییه له (57) به‌ساڵاچوو(41 پیاوو 16 ژن)، له ئێسته‌شدا (53) به‌ساڵاچوو له ماڵه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن (39 پیاوو 14 ژن)، ژماره‌ی به‌ساڵاچووه په‌ككه‌وته‌كان تیایدا (22 په‌ككه‌وته‌یه).
پێنجه‌م/ له‌بواری ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تدا:
ژماره‌ی سودمه‌ندانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی بریتیه له (176) منداڵ‌و گه‌نجی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1. په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك: 30 منداڵ (20 كوڕ‌و 10 كچ).
2. په‌یمانگای هیوای نابیستان: 87 خوێندكار (44 كوڕ‌و 43 كچ).
3. په‌یمانگای ڕووناكی: 23 خوێندكار (16 كوڕ‌و 7 كچ).
4. په‌یمانگای هانا: 25 سودمه‌ند (17 كوڕ‌و 8 كچ).
5. سه‌نته‌ری ئۆتیزم: 11 منداڵ (9 كوڕ‌و 2 كچ).
شه‌شه‌م/ دایه‌نگه‌كان :
1. ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (11) دایه‌نگه كه له ئێسته‌دا (251) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كانیش ژماره‌یان (37) دایه‌نگه‌یه كه (1360) منداڵیان له خۆگرتووه‌و (371) هه‌لی كاریان ڕه‌خساندووه بۆ كچان‌و ژنان، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (13) دایه‌نگه كه (292) منداڵیان له خۆگرتووه.
2. ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو: له 6 مانگی ڕابردوودا (11) دایه‌نگه داخراون، له‌وانه (8)یان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و (3)یانیان به‌هۆی سه‌رپێچی له یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، له به‌رانبه‌ردا (4) دایه‌نگه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه، هه‌ر له بواری سزا‌و لێپێچینه‌وه‌دا، لیژنه‌كانمان (3) دایه‌نگه‌یان به سزای (ئاگاداركردنه‌وه) سزاداون‌و (14) دایه‌نگه‌ش نووسراوی پابه‌ندبوونیان بۆ كراوه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایی‌و سیستمی دایه‌نگه‌كان. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه لیژنه‌كانمان ئه‌نجامیانداوه كه سه‌رجه‌میان (72) سه‌ردان بووه، ئه‌مه بێجگه له سه‌رانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه (82) سه‌ردان بووه.
حه‌وته‌م/ چالاكی جۆراو جۆر:
كۆی گشتی ژماره‌ی سودمه‌ندانی خول‌و ڕاهێنانه‌كان له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بریتیه له (1787) سودمه‌ند، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1. ژماره‌ی سودمه‌ندانی خوله وه‌رزشییه‌كان له شه‌ش مانگدا بریتییه له (1061) منداڵ‌و لاو، له (10) خولدا.
2. سودمه‌ندبوونی (73) به‌شداربوو له (چوار) خولی مۆسیقا
3. ژماره‌ی سودمه‌ندانی خولی وێنه‌كێشان برییتیه له (260) سودمه‌ند له (10) خولدا.
4. ژماره‌ی سودمه‌ندان له خولی كۆمپیوته‌ر بریتیه له (187) كه‌س له (5) خولدا.
5. سودمه‌ندانی (3) خولی درومان بریتیبوون له (36) سودمه‌ند.
6. چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌شێوه‌ی گروپ بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه بریتیه له (42) هاووڵاتی له (2) خولدا.
7. ژماره‌ی سودمه‌ندانی خول‌و ڕاهێنانه جۆراوجۆره‌كان بریتیه له (170) كه‌س له (5) خولدا.
هه‌شته‌م/ بودجه‌و خه‌رجییه‌كان:
1. نه‌سریه‌ی مانگانه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن: سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك نه‌سریه وه‌رگیراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه بریتییه له (182,837,000) كه به‌مجۆره دابه‌شبون، بڕی نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له 6 مانگی ڕابردوودا بریتییه له (12,871,050) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بریتییه له (143,733,150) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان (5,945,750) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی (6,089,100) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان (6,231,450) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ ڕانیه (5,973,500)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ (1,933,500) دینار.
2. داهات: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا له سنوری به‌ڕێوه‌برایه‌تی گشتیمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی داهات بریتییه له بڕی (359,769,100).
ـ كۆتایی ـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، و ساڵی 2008 دامه‌زراوه، و له ڕێگه‌ی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌وه خزمه‌تگوزاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاماده‌كردنی:
به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون، هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
15ی 7ی 2018