به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی (هۆبه‌ی به‌دواداچوون) له به‌شی (پلان)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، له ماوه‌ی (10) ڕۆژدا له به‌رواری ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پۆسته‌وه، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
1ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (8) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت.
2ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (دیبلۆم) پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت.
3ـ شاره‌زایی هه‌بێت له بواری كارگێڕی و یاسا‌و ڕێنماییه به‌ركاره‌كانی بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
4ـ زانینی زمانێكی تر بێجگه له زمانی كوردی و شاره‌زایی له كۆمپیوته‌ر خاڵی یارمه‌تیده‌رن له پێشبركێكه‌دا.
5ـ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان پێویسته لاری نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
9ی 7ی 2018