• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندان‌و گرفته‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ردانی‌ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كرد.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 5ی‌ 7ی‌ 2018، به‌ڕێز د.ڕێكه‌وت ڕه‌شید، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌‌و وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌رێز عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندان‌و گرفت‌و كێشه‌كانیان بوو، هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌تدا گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ ستافی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان گرت له‌ كاتی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیاندا.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ به‌رێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ وه‌كاله‌ت وابه‌دوای‌ ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ 24ی‌ 6ی‌ 2018 هات، مه‌به‌سته‌كه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون بوو له‌ گرفته‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان.

له‌ ده‌ستپێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا به‌ناوی‌ به‌رپرس‌و ستافه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانیه‌وه‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا وێڕای‌ سوپاسی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ جه‌نابی‌ وه‌زیری‌ كار به‌ وه‌كاله‌ت، ڕووداوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ 24ی‌ 6و گیان له‌ده‌ستدانی‌ سودمه‌ندێكی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ به‌ پرسه‌و خه‌مێكی‌ گه‌وره‌ زانی‌ بۆ هه‌موو كارمه‌ندان، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێ. به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و دڵسۆزی‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و گیروگرفته‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ هاوكاری‌ به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ توانیویانه‌ خزمه‌تێكی‌ باش پێشكه‌ش به‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بكه‌ن.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌شه‌كان‌و شوێنی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و پاش گوێگرتن له‌ سودمه‌ندان‌و ستافه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان به‌ڵێنیدا به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كان بكات‌و هه‌وڵ‌و توانای‌ خۆی‌ بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌رزتركردنه‌وه‌ی‌ ئاست‌و توانای‌ ماڵی‌ داڵده‌دان كه‌ كارێكی‌ پیرۆز ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و شه‌وو ڕۆژیان خستووه‌ته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گیروگرفتی‌ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی‌ به‌هۆی‌ دۆخی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌.


05/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.