• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: كێشه‌ی‌ كچان‌و ژنانی‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دان ده‌رهاویشته‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ڕادیۆی‌ دواڕۆژدا كه‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 30ی‌ 7ی‌ 2018 ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌شكرا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ڕایگه‌یاند كێشه‌ی‌ ژنان‌و كچان له‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دان ده‌رهاویشته‌ی‌ ئه‌و كێشه‌ قوڵانه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی‌ كه‌ ڕۆژی‌ 24ی‌ 6ی‌ 2018 له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ سلێمانی‌ ڕوویداو بوویه‌ هۆی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ سودمه‌ندێكی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان، هه‌روه‌ها كێشه‌ی‌ گرفتی‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دانی‌ خسته‌ڕوو تیایدا وتی‌:" كاری‌ ستافه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دان له‌ سه‌رو توانای‌ دارایی‌‌و مرۆیی‌ خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری‌ ڕووداوی‌ نه‌خوازراویش به‌ كراوه‌یی‌ ده‌هیڵێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئاڵۆزی‌‌و هه‌ستیاری‌ ئه‌و گرفت‌و كێشانه‌ی‌ سودمه‌نداندا هه‌یانه‌".

هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ سلێمانی‌ نمونه‌ی‌ ماڵێكی‌ سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ كوردستان‌و كاره‌كانی‌ به‌ كوالێتیه‌كه‌ی‌ به‌رز ئه‌نجامده‌دات‌و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت له‌ پێش قه‌یران ئه‌وه‌ كه‌متر نییه‌، ئه‌وه‌ش به‌ دڵسۆزی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كان‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان‌و هاوكارو هاوڕێكانمانه‌ له‌ ڕێكخخراوه‌كان.


02/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.