• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان ده‌كۆڵێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوی‌ خۆكوشتنی‌ سودمه‌ندێكی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕۆژی‌ 24ی‌ 6ی‌ 2018، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجامدا.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 1ی‌ 7ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی‌ دیوان، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوی‌ خۆكوشتنی‌ سودمه‌ندێكی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ ئاماده‌بووان كردو هه‌موو به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوعای‌ لێخۆشبوونیان بۆ قوربانیه‌كه‌ كردو له‌ خوای‌ گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ شوێنی‌ كۆچكردو به‌هه‌شتی‌ به‌رین بێت.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هه‌ستیاری‌‌و پیرۆزی‌ ئه‌ركی‌ به‌رپرس‌و ماڵه‌كانی‌ له‌ خۆگرتن‌و داڵده‌دانی‌ ژنان‌و منداڵان‌و به‌ساڵاچووانداو بیری‌ ئاماده‌بووانی‌ خسته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ بایه‌خ‌و ورده‌كارییه‌وه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌تی‌ هیچ كه‌لێن‌و كه‌م‌و كورتییه‌ك نه‌ده‌ن كه‌ ببێته‌ هۆی‌ ڕووداوی‌ نه‌خوازراو، ئه‌وه‌ش به‌ پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنمایی‌‌و كاركردن ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ه‌ی‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌یی‌‌و به‌ خه‌رجدانی‌ دڵسۆزی‌ زیاتر له‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان.

پاشان خاتوو شیلان عه‌لی‌، به‌ كورتی‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ ڕوودانی‌‌و هۆكاره‌كانی‌، پاشان ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ره‌كه‌یان كردو له‌ ئه‌نجامدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی‌ خواره‌وه‌:

1ـ ڕاسپاردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پێنج كه‌سی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌ندامیه‌تی‌ شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ یاساو پلان‌و هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، بۆ به‌دواداچوونی‌ ڕووداوه‌كه‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ هۆكاره‌كانی‌‌و كه‌م‌و كورتی‌و گرفته‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا.

2ـ پابه‌ندكردنی‌ به‌رپرس‌و ستافی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ بڕیاره‌ پێنج خاڵیه‌كه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی‌ كارگێڕی‌ ژماره‌ 1858 كه‌ 26ی‌ 6ی‌ 2018 پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ ڕۆژی‌ 25ی‌ 6ی‌ 2018 ده‌رچوووه‌.

3ـ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێیه‌می‌ نائاسایی‌ له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 4ی‌ 7ی‌ 2018 به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجام‌و ڕاسپارده‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ پێكهاتوو به‌ پێی‌ خاڵی‌ یه‌كه‌م.

ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێكهاتووه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسان‌و به‌رپرسانی‌ به‌ش‌و ژماره‌یه‌ك هۆبه‌ی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و مانگانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامده‌دات‌و له‌ كاتی‌ پێویستیشدا كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ خۆی‌ گرێده‌دات.



02/07/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.