به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه دایه‌نگه‌یه‌ك له سلێمانی داده‌خرێت
به‌هۆی سه‌رپێچی‌و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه، دایه‌نگه‌ی كایۆ له شاری سلێمانی داخرا.
به‌پێی فه‌رمانی كارگێڕی ژماره (505) ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی/ به‌شی دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌ی كایۆی تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران داخرا، له ده‌قی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه : " به‌پێی مادده‌ی ژماره (7) له سیستمی دایه‌نگه‌كان ژماره (7ی ساڵی 2012 ) و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه، بڕیارماندا به داخستنی دایه‌نگه‌ی (كایۆ)ی تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی خاوه‌نی دایه‌نگه‌كه‌وه له سیستمی دایه‌نگه‌كان له به‌رواری ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه‌و ناتوانێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ داوای كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بكات .
|