دایه‌نگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كرایه‌وه
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌م له بهرپرسانو به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار، دایه‌نگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار تایبه‌ت به منداڵی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه كرایه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه، 30ی 6ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و به‌ڕێز مافناس هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو نوێنه‌ری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و حاجی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تهندروستیو كاك هاوژین، لێپرسراوی سه‌ندیكای ته‌ندروستی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی تهندروستیو كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار، دایه‌نگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار، تایبه‌ت به منداڵی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه كرایه‌وه.
كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار به پێی ڕێنمایی‌و سیستمی دایهنگهكانه كه مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه‌ی له به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی دهدرێتو ئه‌مجۆره دایه‌نگانه تایبه‌ت ده‌بن به منداڵی كارمه‌ندانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی داوای كردنه‌وه‌ی دهكهنو پێویسته پابه‌ندبن به ڕێنمایی‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی دایه‌نگه‌ی حكومی‌و ناحكومی به پێی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان.
|