• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی‌، داڕشتنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ حكومڕانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

به‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كان‌و پارێزگاری‌ هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و قائمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌، ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ( MERI) ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 27ی‌ 6ی‌ 2018 له‌ هۆتێل ڕیكسۆس له‌ شاری‌ دهۆك، كۆنفرانسی (ده‌وڵه‌تسازی‌، داڕشتنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ حكومڕانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) به‌ڕێوه‌برد.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ سه‌عات 9ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 27ی‌ 6ی‌ 2018 تا (5.30) ی‌ ئێواره‌ی‌ هه‌مان ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و تیایدا پێنج پانێل له‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ سیستم‌و به‌ڕێوه‌بردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، سه‌رجه‌م به‌شداربوان به‌ بایه‌خه‌وه‌ به‌شداری‌ كۆنرانفرانسه‌كه‌یان كردو گفتوگۆی‌ ڕه‌شنوسی‌ پڕۆژه‌ی‌ ئاماده‌كراوی‌ ڕێكخراوی‌ مێریان كرد بۆ چاكسازی‌ له‌ په‌یكه‌ری‌ حكومڕانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ گۆرینی‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و بچووككردنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ حكومڕانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌ سه‌نته‌ركردنی‌ هاووڵاتی‌‌و په‌یره‌ویركردن له‌ سیستمی لامه‌ركه‌زی‌‌و دامه‌زراندنی‌ دامه‌زراوه‌كان‌و بایه‌خدان به‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ نوێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ دامه‌زراوه‌كان له‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماده‌بوو كه‌ تیایدا به‌شدارێكی‌ كارای‌ كۆنفرانسه‌كه‌ بوو وه‌ك به‌شێك له‌ تیمی‌ به‌شداربووی‌ حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌.


29/06/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.