• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی‌ خۆكوشتنی‌ سودمه‌ندێكی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان ڕوونكردوه‌ی‌ خسته‌ڕوو

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی‌ خۆكوشتنی‌ یه‌كێك له‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌یمان  به‌ پێویتسی‌ ده‌زانێت ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ڕایگشتی‌ بخاته‌ ڕوو:

به‌خه‌مه‌م‌و په‌ژاره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین سودمه‌ندی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌، هاووڵاتی‌ (ك.ح) سه‌عات (2 بۆ 3)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌، 24ی‌ 6ی‌ 2018 به‌ ڕووداوی‌ خۆكوشتن گیانی‌ له‌ ده‌ستدا.

قوربانیه‌كه‌ له‌دایكبووی‌ (1992)ی‌ شاری‌ كه‌لاره‌و دنیشتووی‌ سنوری‌ فه‌زای‌ كه‌لاره‌و له‌ به‌رواری‌ 27ی‌ 9ی‌ 2017 له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌‌و به‌ فه‌رمانی‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كفری‌ له‌ (26ی‌ 9ی‌ 2017) له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ گه‌رمیان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، په‌نای‌ هێناوه‌ته‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی‌ داڵده‌بدرێت‌و بپارێزرێت له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ هه‌یه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و نۆ مانگه‌ی‌ داڵده‌رداو ماوه‌ته‌وه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ به‌ پێی‌ توانا به‌رده‌سته‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بۆی‌ ئه‌نجامدراوه‌، له‌ دابینكردنی‌ شوێنی‌ مانه‌وه‌و پێویستیه‌سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ژیان‌و به‌دواداچوونی‌ ته‌ندروستی‌‌و دابینكرنی‌ پارێزه‌ر بۆ كێشه‌كه‌ی‌ له‌ دادگا‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندنوتیژی‌ گه‌رمیان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ی‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ بێهیوابوونی‌ له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ی‌ و بیستنی‌ هه‌واڵی‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ كێشه‌كه‌ی‌ له‌ دادگا دوێنێ‌ 24ی‌ 6، له‌ پاش ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌.

ڕووداوه‌كه‌ پاشئه‌وه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ به‌رپرس‌و ستافی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان هه‌وڵی‌ ته‌واوی‌ خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ هێوكردنه‌وه‌ی‌ قوربانیه‌كه‌و بڕواپێهێنانی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ی‌‌و هه‌وڵی‌ دووباره‌ له‌ داگاو به‌خه‌مه‌وه‌بوونی‌ پارێزه‌ره‌كانی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توانایاندابووه‌و ئه‌ركیان بووه‌ بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی‌ ئه‌نجامیانداوه‌.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
25ی‌ 6ی‌ 2018


25/06/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.